KDC

سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی پارتی کریستیانی بەلجیکی کۆبونەوە

سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، و  شاندی پارتێکی بەلجیکا کۆبونەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی بەلجیکا کرایەوە.

ڕێکەوتی ٢٨ی تشرینی ٢٠٢٤ جیهانگیر عالی دۆڵەمەڕی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، لەگەڵ هەر یەکە لە (دریک وانسینا) سەرۆکی پارتی کریستیانی بەلجیکا و (بیرگیت دیڤلیس) حاکمی شاری لۆڤین و سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری ئەو شارە کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر هاوئاهەنگی زیاتری ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کرایەوە. هاوکات خاتوو سەیران زاوێتەیی ئەندامی ئەو حیزبە و بەرپرسی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان تێیدا ئامادە بوو و بەرپرسانی پارتی ناوبراو  خۆشەویستی خۆیان بۆ کوردستان و هاوئاهەنگیان بە تایبەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوردستان و جەنابی شفا بارزانی سەرپەرشتیاریی گشتی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی و داوای هاوئاهەنگی زیاتریان لەبارەی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئەو حیزبە کردەوە.

___

دانیمارک :ڕەوەندی کوردستانی پشتگری خۆپیشاندنەکانی گەلانی ئێران دەکات

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

عێراق، قەرەبووکردنەوەی کوەیت کۆتایی دێت

KDC
KDC

FREE
VIEW