هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەنهێزەکانی ئیتڵاعاتی شارەکەوە دەستگیرکرا و، تا ئێستاش شوێنی راگیران و هۆکاری دەستگیکردنەکەی نادیارن.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە، کە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی عەلیاواییاپەڵی سەر بە شاری دیواندەرە، بە ناوی سلێمان گوڵی،لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شارەکەوە دەستگیرکراوەو بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.
شایانی باسە ناوبراو بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاساییدەستگیرکراوە و دوای تێپەڕبوونی ٨ رۆژ لەدەستگیرکردنەکەی، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنیراگرتن و هۆکاری گرتنەکەیشی بۆ کەسوکاری روون نەکراوەتەوە.