KDC

بۆ یەکەمجار سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێ، لەگەڵ پێشمەرگە شانە نووستووەكانی داعش لە نێو دەبەین

جموجووڵی شانە نووستووەكانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نەینەوا زیادی كردووە و، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیش دەڵێ، لەگەڵ پێشمەرگە جموجووڵی شانە نووستووەكانیان لە نێو دەبەن.


فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە موسڵ، لەگەڵ پارێزگار و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی، سەبارەت بە زیادبوونی جموجووڵی شانە نووستووەكانی داعش كۆبووەوە و، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیشدا رایگەیاند، بۆشایی ئەمنی لە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق هەیە، ئەو بۆشاییەش بووەتە مۆڵگەی شانە نووستووەكانی داعش، لەو چوارچێوەیەشدا ھەوڵەكان چڕتر دەكەنەوە بۆ لە نێوبردنی جموجووڵی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.

فالح فەیاز ئاماژەی بەوەشدا، کە ھەفتەی دابێت، لەگەڵ فەرماندەكانی ھێزی پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق كۆدەبنەوە و، بەرنامە و پلانی تۆكمە بۆ لە نێوبردنی جموجووڵی شانە نووستووەكانی داعش دادەنێن.

___

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەینەوە

KDC

مانگی دابێ ڤاکسینی جۆری حەب دەکەوێتە بواری تاقیکردنەوەوە

KDC

تابلۆی ئوتومبێلی ھەرێم و عێراق یەک دەخرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW