KDC

عێراق بونیاتنانی هەشت کورەی ناوکی بە کۆمپانیایەکی رووسی دەسپێرێت

حکوومەتی عێراق بونیاتنانی هەشت کورەی ناوکی لە وڵاتەکەی، بە کۆمپانیایەکی رووسی دەسپێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-6-2021، کەمال حوسێن لەتیف، سەرۆکی دەستەی عێراقی بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە تیشکییەکان رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە نیازە تا ساڵی 2030 هەشت کورەی ناوکی بونیات بنێت.

کەمال حوسێن هەروەها رایگەیاندووە: عێراق بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا، پێویستیی بە بونیاتنانی ئەو کورە ناوکییانەیە و ژمارەی کورە ناوکییەکانیش لە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە گفتوگۆدان لەگەڵ کۆمپانیای (ROSATOM)ی رووسی، کە کورە ناوکییەکان لە عێراق دروست دەکات و تێچووی پرۆژەکەش لە رووسیا قەرز دەکرێت.

___

ڕووسیا دەربارەی قەیرانی کۆچ و کۆچبەران لێدوان دەدات

KDC

بەریتانیا:پەرلەمانتارێکی موسڵمان ،دەڵێت بەهۆی ئاینەکەیەوە لە پۆستێکی وەزاری دوورخرایەوە

nusar1

ئیسرائیل چوار سەد هێرشی دژ بە ئێران ئەنجام داوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW