KDC

خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاستانە.هیواشی خواست بۆ پێشکەوتن لە قەیرانەکانی سوریادا

بۆماوەی دوو ڕۆژ نور سوڵتان لەپایتەخی کازاخستان میوانداری ١٧هەمین دانوستانەکانی ئاستانە دەکات سەبارەت بە کێشەکانی سوریا و ئاراستەی ولاتە زلهێزەکانی جیهان لە هاوسەنگی و سیاسەتدا
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کازاخستان : گفتوگۆکان لە ٢١ و ٢٢ کانوونی یەکەم بەشێوەیەکی سەرەکی باس لە کارەکانی کۆمیتەی دەستوری سوریا لە جنێف دەکەن بە چاودێری ولاتانی تورکیا و ئێران و ڕووسیا بەڕێوەدەچیت
ئەم کۆبوونەوەیە بەبەشداری شاندێکی حکومەتی سوریا و چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان و شاندێکی نێودەوڵەتی هەروەها بە چاودێری لوبنان ، ئوردن و عێراق
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لایەنەکان بەڕێووەدەچیت بەڵام کۆبوونەوەی سەرەکی بەهۆی پەتای کرۆنا ئەنجام نادرێت هاوکات لەڕێگەی سەرچاوە فەرمیە پەسەندکراوەکان بەیاننامەیەکی کۆتایی رادەگەیەنرێت
کۆمیتەی دەستوری سوریا یەکیکە لە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی سوچی لە ڕووسیا کە لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە ئەرکی داڕشتنی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا کە نەتەوەیەگرتووەکان پشتیوانی دەکات

___

چیرۆکی سنوری 1997چیە؟داوایەکی ڕووسیا لەوبارەوە چۆنە؟

nusar1

گەشتەکانی نێوان عێراق و بەلاڕووس رادەگیرێن

KDC

شەپۆلێکی تری کرۆنا (کۆڤید ١٩) هەرەشە لە ئەورپا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW