KDC

ئۆکرانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانیشتن و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیا دوپاتکردەوە


سۆران حەسەن…
ڤلادیمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،کە ئێستا تۆپەکە لەلای ڕوسیایە ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیا دوپاتکردەوە ،لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی لە ناوچەکە هەیە

زیلینسکی ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی پێشنیاری بۆ ڕوسیا و ئەمریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا کردووە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی مینسک
ئەمەو زیلینسکی لە لێدوانێکی بۆڕۆژنامەنوسان لە تەلەفیزیۆنی 24ی ئۆکرانیاوە ڕایگەیاند :-لەبەرنامەی کاردایە کەلەگەڵ سەرۆکی روسیا بە بەهەمەهەنگی هەردوو وڵات کۆببێتەوە
ئامادەیی تەواوی بۆ گفتگۆی ڕاستەخۆ لەگەڵ مۆسکۆدا دوپاتکردەوە
لەم بارەوە دیمتری دمیسکۆف وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ئاشکرای کرد کە هیچ پێشنیارێکی تایبەت لە لایەن کیف بۆ کۆبوونەوەی ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا و ڤلادمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا نەگەیشتۆتە دەستی

جێی ئاماژەیەپێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا و ناتۆی لەسەر گەرەنتی ئاسایشی بڵاوکردەوە کە پێشتر بەڵگەنامەکان بۆ واشنتن و هاوپەیمانەکانی نێردرابوون
لەم هەفتانەی دوایی گرژییەکان لەنێوان ئۆکرانیا وڕوسیا پەرەیسەندو هێزێکی زۆر لەسەر سنوور کۆکرانەوە و ،واپێشبینی دەکرا کە ڕوسیا. ئۆکرانیا داگیر بکات ،بەڵام ڕوسیا رەتیدەکردەوە کەپلانی داگیرکاری ئۆکرانیایی هەبێت
هەرلەمبارەوە روسیا لە زاری ڤلادمیر پۆتینەوە ئاگاداریکردنەوە ئەوەی کەلە ڕۆژهەلاتی ئۆکرانیا لە نێوان سوپایی ئۆکرانیا و جوداخوازەکانەوە هەیە وەک کوشتنی بەکۆمەڵ (الابادة الجماعية) وایە ،کەهەندێک بەپەساوی بژاری سەربازی لێکیانداوەتەوە

سەرچاوە:-
Skynewsarabia

___

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوید ئافرەتێک وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دیاریکرا

KDC

ناتۆ داوای یەکڕیزو چارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

nusar1

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ناساندنی پەرتوکێکی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW