سۆران حەسەن …
بەپێی دوایین ئاماریی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ ،کە لە زانکۆی جۆنس هۆپکنزی ئەمریکی لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە277ملیۆن تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنایی ڕاگەیاند، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 5.3ملیۆن کەس گیانی لەدەستداوە
بەپێی داتای زانکۆی نابراو کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 277.151.167 کەسە. و کۆی گیانلەدەست دان بەم ڤایۆسە 5.376.752کەس بووە.
خشتەیی ئاماری زۆرترین توشبوان و گیانلەدەستدان لە وڵاتان بەپێی زانکۆی جۆنس هۆپکیینز بڵاوکردۆتەوە :-
ئەمریکابەپلەی یەکەم دێت لە زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان کە 812.069 کەسە، کۆی گشتی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 51.545.991 کەسە
بەرازیل لە ڕێژەیی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا پلەی دووەمی هەیە بە 618.091 کەس و کۆی گشتی توشبووان 22.222.928. کەس
لە پلەی سێیەمدا هیندستانە کەڕێژەی گیانلەدەستدان و478.322 کەسە،کۆی گشتی توشبووان 34.758.481کەسە.
مەکسیک لە ڕووی ژمارەی قوربانیان بە پلەی چوارەم دێت بە 298.161کەسە، کۆی گشتی توشبوان 3.937.082کەسە .
روسیا بە پلەی پێنجەم کە ئاماری گیان لەدەستدان 294.322کەسە،ژمارەی توشبووانیش نزیکەی 10.114.983کەسە
پیرۆ پلەیی شەشەم هەیە کەئاماری قوربانیان 202.328 کەسە و کۆی گشتی توشبووان 2.267.715 کەسە
بەریتانیا پلەی حەوتەمی هەیە ،کە ژمارە گیانلەدەستدان 148.034کەسە ،وژمارەی توشبووان 11.713.654کەسە
ئەندەنوسیا پلەی هەشتەمە ،کە ژمارەی گیانلەدەستدان 144.034 کەسە، ژمارە توشبووان و 4.261.072کەسە
ئیتالیا پلەی نۆیەمە ،کەژمارەی گیانلەدەستدان 136.077کەسە،ژمارەی توشبووانیش 5.462.469کەسە
ئێران پلەی دەیەم کە ژمارەی قوربانیان 131.211کەسە ،ژمارەی توشبووانیش 6.177.885کەسە
سەرچاوە:- RT Arabic