KDC

ئیتالیا و فەڕەنسا بەرزترین ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان ڕاگەیاند


سۆران حەسەن …
ئەمڕۆ شەممە کابەردەستانی تەندروستی ئیتالیا بەرزترین ڕێژەی توشبووانی بە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە نزیکەی 54782 کەس
هەروەها کاربەدەستانی تەندروستی فەڕەنساش ئەمڕۆ بەرزترین ڕێژەی نوێ بە پاتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 تۆمارکردووە
ئەمەو وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوو 104611 حاڵەتی نوێ توشبووان بە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوەو دوێنێ هەینیش ژمارە توشبووان نزیکەی 94124 کەس بووە بەم شێوەیە فەڕەنسا ژمارەی توشبووان 9ملیۆن کەسی تێپەراندهەروەها ژمارەی گیان لەدەستدان لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوو 84کەس بووە ،کەدواین ئاماری گیان لەدەستدان بە پەتایی کۆڤید19گەیشتە 95513کەس
کەئەمەش بەرزترین ڕێژەیی تۆمارکراوە لە ڕۆژێکدا لەوکاتەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە
کەسێیەم ڕۆژە لەسەریەک ڕێژەی بەرزی توشبووان تۆماردەکرێت لە کاتێکدا ژمارەی گیانلەدەستدان ئەمڕۆ شەممە لە ئیتالیا نزیکەی 144 کەس ،و دوێنێ هەینیش ژمارەی نوێی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید19 نزیکەی 141کەس بووە
جێی باسە ئیتالیا لەسەرەتایی پەتایی کۆرۆنا زۆرترین زیانی لێکەوت ژمارەیەکی زۆریش بوونە قوربانی ،بەپێی دواین ئامار ئیتالیا لەسەرتای پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی توشبووان پێنج ملیۆن حاڵەت تۆمارکراوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش نزیکەی 136530کەسە

سەرچاوە:-
RT

___

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1

پوختەیەک لە کار و ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی 

KDC

ئێران دوو کۆڵبەر دەکاتە ئامانج

KDC
KDC

FREE
VIEW