KDC

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کشانەوەی تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی لە ئێراق ڕاگەیاند

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی داعش، ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای مانگی دوازدەوە، تەواوی هێزە شەڕکەرەکانیان لە ئێراق کشاندووەتەوە.

کشانەوەی پێش وادەی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێشکەوتنەی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان و هێزە ئێراقییەکان بۆ لە نێوبردنی ڕێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی داعش بە دەستیهێناوە،
مانەوەی بەشێک لە هێزەکان تەنیا ئەرکیان ڕاوێژکاری و ڕاهێنان دەبێت بە هێزەکانی پێشەمەرگەی کوردستان و هێزە ئێراقییەکان بۆ شکستپێهێنانی تەواوی پاشماوەی چەتەکانی داعش، کە ئێستا لە بۆشایی ئەمنی هێزەکانی پێشەمەرگە و سوپای ئێراقدا لە نێو تونێلەکاندا دەژین.

جێی ئاماژەیە ساڵی 2014 ئەو کاتەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ئێراق و سوریا پەیدابوون، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا یارمەتی لۆجستی و هەواڵگری و ڕاهێنان و بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی یارمەتی هێزە پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزە ئێراقییەکانیان داوە،
لە کۆتایی ساڵی 2017، تەواوی ناوچەکە لە تیرۆرستان پاککرایەوە، هێزەکانی پێشمەرگە، هێزێکی کاریگەر بوون بۆ تێکشکاندنی داعش و ڕزگارکردنی ناوچەکە، کە یەک لەسەر سێی خاکی ئێراقیان داگیرکردبوو.

سۆران حەسەن

___

داوایەکی نێونەتەوەیی لە سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بارەی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێت

nusar1

نەمسا: ئازمان، نەوەی حەسیب قەرەداغی شاعیری گەورەی کورد خەڵاتی باشترین ئەلبومی راپی ساڵی 2021 بۆ 2022 پێبەخشرا 

KDC

سوید ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی شۆفێری لە هەزاران کەس سەندووەتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW