KDC

ئیسرائیل تاقیکردنەوە لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسین دژ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات


ئەمڕۆ دووشمە نەخۆشخانەی گەورەی ئیسرائیل، تاقیکردنەوە لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆڤید 19لەسەر 150 کارمەندی نەخۆشخانەکان دەکات، ئەوەش بە مەبەستی ئاستی کاریگەری و کاردانەوە لاوەکییەکانی.
پێشتر ناوەندی پزیشکی شیبا لە شاری تەل ئەبیب، ئاشکرای کردبوو کە ژەمە چوارەمی ڤاکسین دژ بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەری باشی هەیە، کە رێگری دەکات ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ئۆمیکرۆن، هاوکات کاریگەرییە لاوەکییەکانیشی زۆر کەمن.
تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە بۆ بەکارهێنانی ژەمی دووەمی چالاکی ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەر بڕیار بدەن، ئەوا دەبێتە یەکەم وڵات بۆ بەکارهێنانی ژەمی چوارەم.
ئیسرائیل تا ئێستا 1118 حاڵەتی پشتڕاستکراوی بڵاوبوونەوەی خێرای جۆری ئۆمیکرۆنی تۆمارکردووە و، ژمارەی کەسانی تووشبوو هەردوو ڕۆژ جارێک دوو هێندە دەبن.هەرچەندە لیژنەیەکی پسپۆڕ لە وەزارەتی تەندروستی، پێشنیاری ژەمی چوارەمی ڤاکسینی فایزەر و پینۆتیک بۆ ئیسرائیلییەکان دەکات، بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە تەمەنیان 60 ساڵ، یا بۆ ئەو کەسەی کە بەلایەنی کەمەوە 4 مانگ پێش ئێستا ژەمی سێیەمی دەرزی ڤاکسینی وەرگرتووە،بەڵام پەسەندکردنی کۆتایی لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەوە هەڵپەسێردراوە، بەو پێیەی گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت، کە ئایا زانیاری زانستی تەواو هەیە بۆ هەڵمەتی بەرگری لە دۆزەی دەرزی چوارەمی نوێ بەکاربهێنرێت، یا نا.
سۆران حەسەن

___

جێگری ئەبوبەکرد بەغدادی دەستگیر دەکرێت

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ـ ئەوروپا بەرەو کۆتاییەکانی کۆرۆنا دەڕوات

nusar1

لە باشووری هەنگاریا چەند کۆچبەرێک برینداربوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW