KDC

توێژەرێکی سویدی: کار بۆ چاندنی دڵی بەراز بۆ مرۆڤ دەکەین


 
فینبێری توێژەر و پرۆفیسۆری سویدی لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لارچ، پێشبینی دەکات کە لە داهاتوویەکی نزیکدا تاقیکردنەوە لەسەر چاندنی دڵی بەراز لە جەستەی مرۆڤدا ئەنجام بدات، ئەوەش لە  دوای سەرکەوتنی چاندنی گورچیلەی بەراز.
فینبێری بە ئێس ڤی تی راگەیاند، کە قبووڵکردنی جەستەی مرۆڤ وەک کۆلێجی بەراز بۆ جاری دووەم، هەنگاوێکی گرینگە بۆ توێژینەوە و، بەکارهێنانی ئەندامانی جەستەی بەراز بۆ مرۆڤ هێشتا پێویستی بە کات هەیە، هێشتا کاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی ئەنجام بدرێت، چونکە پێویستە چەندین تاقیکردنەوە ئەنجام بدرێت.
ئەو پرۆفیسۆرە سویدییە بە لایەوە گرینگە کە مافی ئاژەڵانیش لە بەرچاو بگیرێت.

ژمارەکان نیشانی دەدەن کە هەموو هەفتەیەک، کەسێک لە سوید دەمرێت و چاوەڕێی بەخشینی ئەندام دەکات. بۆ دەیان ساڵ، زانست خەونی بە چاندنی ئەندامەکانی ئاژەڵەکانەوە هەیە، بەڵام پرۆسەکە تا ئێستا ئاڵۆز بووە. ئەزموونی کۆلێجی بەراز ئەم هیوایەی بەخەبەر هێنا.
کارۆلینسکا بۆ یۆران ئیریکسۆن، پرۆفیسۆری نەشتەرگەری چاندن لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا، رایگەیاند، کە تاقیکردنەوەی ئەندامی ئاژەڵ لەسەر مرۆڤ هەنگاوێکی گەورەیە.
شایانی باسە ئەو بەرازانەی لە تاقیکردنەوەی ئەمریکادا بەکار دەهێنرێن بەرازێکی ئاسایی نین، چونکە زۆر بە وریاییەوە کۆنترۆڵ دەکرێن وەک، گۆڕینی بۆماوەیی ،و بەخێوکردنیان لە ژێر مەرجی توند بۆ خۆلادان لە تووشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریا

___

سیمینارێک بۆ شفا بارزانی رێکدەخرێت

nusar1

بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا

nusar1

سعودیە:دەیان تیرۆریست لە سێدارەدران

nusar1
KDC

FREE
VIEW