ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا کە تووشبوو بە ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تەشەنە دەسێنێت و نەخۆشخانەکان تژی دەکات.
کاترین سمۆلوود، کە بەرپرسێکی باڵای ئەوروپایە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە ئەی پی ئێف سی راگەیاند، بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیکرۆن، وەک ئێستا لە چەند وڵاتێکدا دەبیندرێت، تەنانەت ئەگەر نەخۆشییەکی کەمی مەترسیداریش بێت، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان بکرێن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان نەکردووە.