KDC

ئێران کوردێک بە 10 ساڵ زیندانی سزا دەدا


بەندکراوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار کە ئەمساڵ دوای دوو ساڵ بەندکرانی ئازاد کرابوو، لە دۆسیەیەکی دیکەدا سزای 10 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شێرکۆ ئاگووشی خەڵکی پیرانشار و کەسێکی دیکەی هاودۆسیەی بە ناوی حوسێن ئەلوەندکوهی، لە لالەین لقی 103ی دادگای تاوانەکانی مەهابادەوە هەر یەکە سزای 10 ساڵ و 1 ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئاگووشی، ئەو سزایە لە لایەن دادوەر غوڵام کەریم خان و بە تۆمەتی هەبوونی دەست لە کوشتنی پاسدارێک بە سەر ئەو دوو کەسەدا سەپێندراوە
شێرکۆ ئاگووشی ڕۆژی شەممە 31ی ئاگوستی 2019 پاش ئەوەی لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستی بریندار کرا،  دەستگیکرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا لە ئورمیە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو  لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندام بوون لە حزبی دیموکڕاتی کوردستان، سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ئەم بەندکراوە دواجار ڕۆژی شەممە 19ی جولای 2021 دوای نزیکەی دوو ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازادکرا

___

فەڕەنساو ئەڵمانیا هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دڵنیای ئاسایشی ئەوروپا دەدەن

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەناڵی ئاسمانی کوردستان24 دەکات

KDC

ئێراق بەبڕی 7 ملیار دۆلار ڕێکەوتنێک لەگەڵ وڵاتی چین دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW