KDC

سوید: داوای پەناگەیەک بۆ ئەو پیاوانەی کەلەلایەن هاوسەرەکانیان توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت


 
ئەمڕۆ بابەتێک لە ئەفتۆنبلادت بڵاوکراوەتەوە، کە باس لەسەر کێشەی بەرکەوتنی پیاوان بە توندوتیژی خێزانی تێدایە، کە هیچ شوێنێک نیە بۆ ڕۆیشتن، کاتێ ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
جۆهان ریلاندەر نووسەری بابەبەتەکە، بەرپرسی هێڵی گەرمی توندوتیژی ئۆپسالایە و دەڵێ، هێڵەکە هەفتانە سێ بۆ چوار پەیوەندی لەو پیاوانەی کە توندوتیژییان بەرانبەر کراوە دێت، کە نازانن بۆ کوێ بڕۆن.
ئەمە ئەو پیاوانە دەگرێتەوە کە لە لایەن هاوسەرەکانیان، یا هاوبەشەکانیان توندوتیژییان بەرانبەر دەکرێت

کریسمەس پشووێکی خۆشە کە گونجاوە بۆ ئاشتی خێزان، بەڵام ئەمە لە زۆربەی ماڵەکاندا نییە. کریسمەس هەروەها کاتێکە کە توندوتیژی خێزانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە و، ئەو منداڵانەی کە لەو ژینگە توندوتیژانەدا دەژین، لە جیاتی ئاهەنگەکان ناچارن سەیری هاوار و لێدان بکەن.
ئاماژەش بەوە دراوە، کە دەیانەوێت لەو توندوتیژییە تێبگەن کە لە پشت دەرگا داخراوەکان و نێو ماڵەکاندا ڕوودەدەن، نەک تەنیا ژنان، بەڵکو پیاوانیش کاریگەریان لەسەرە.
ئەو نووسەرە دەشڵێ، ماوەی دەیان ساڵە حکومەتی سوید هەوڵی زۆری داوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی پیاوان لە دژی ژنان، ئەمەشی پێ باش و گرینگە، چونکە توندترین توندوتیژی لە ماڵدا بەرانبەر بە ژنان دەکرێت.
ئەو ئامارانەی کە لە لایەن ئەنجومەنی کۆنترۆڵکردنی تاوانەکانی BRÅ بڵاو کراونەتەوە، جیاوازییەکی بچووک لە نێوان ڕێژەی ئافرەتان و پیاواندا پیشان دەدەن، بۆیە دەبێت کلتوری ئەمڕۆی بێدەنگی بەرانبەر ئەو پیاوانە بشکێنرێت، کە لە پەیوەندییە نزیکەکانیانەوە قوربانی توندوتیژین

ئەو نووسەرە توندوتیژی خێزانیی بە کێشەیەکی بێ پەیوەندی بەڕەگەزی قوربانی دەزانێ و، داوای پەناگە بۆ ئەو پیاوانە دەکا، کە توندوتیژیان لەسەرە، بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ ڕۆیشتن لەگەڵ منداڵەکانیان دابین بکەن تا ناچار نەبن لە ژینگەی توندوتیژی ماڵدا بمێننەوە.

___

لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی پارێزگای دیالە 11 کەس کوژران

KDC

لیژنەیەک بۆ پڕۆژەی دەستووری ھەرێم پێک دێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW