KDC

نوێترین یاساکانی ئەڵمانیا بەمشێوەیەن لەمڕۆ بەدواوە

.

یاساکانی ئەڵمانیا گۆڕانکاریان بەسەر داهات لەمڕۆدا کە دەکاتە١/١/٢٠٢٢ لەتەواوی ئەڵمانیا زۆربەی شتەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هات.

بەمشێوەی خوارەوە.

✹ بەرزکردنەوەی کاتژمێری لۆهن . کەمترین پارە بۆ کاتژمێری کارکردن لەئەڵمانیا بۆ ٩,٨٢ € بۆ هارکاتژمێرێک بەرزکرایەوە.
هەروەها لە مانگی حەوتی ئەمساڵ دووبارە بەرزدەکرێتەوە

✹ نەهێشتنی تکیتی قیتار و شەمەندەفەری بەشێوەێ کاغەز واتا DB دۆیچەباهن چیتر تکیت نافرۆشێت بەشێوەی کاغەز وە بۆ هەر تکیتێک ٣٥ سەنت هەرزانکرا بەهۆی نەمانی کاغەز لە تکیتەکان.

✹ گرانبونی توتن و جگەرە بۆ هەر کیسەیەک ١٠ سەنت گران دەبێت.

✹ هەموو فلاشێک واتا قوتی یان دەبەی خواردنەوە و ئاو و ساردییەکانی ئەڵمانیا دەبێت ٢٥ سەنت بدەی و وە دەتواونی بیگەڕێنیتەوە پارەکەت پێ دەدرێتەوە.
جاران هەموو خواردنەوەیەک نەدەکرا دەبەکە یان قتوەکە بگەڕێنیتەوە لەمەودوا دەبێت هەموو بگەرێتەوە.

✹ ناردنی پۆست گران دەبێت واتا پولی پۆست گران دەبێت بۆ نمونە پێشتر یەک بریف واتا نامەی نۆڕماڵ بە ٦٠ سەنت بوو بۆ هەر پولێکی پۆست ئێستا دەبێتە ٧٠ سەنت.

✹ هەموو توتەیەک واتا زەرفێکی پلاستیکی لە ڤڕۆشگا و ماڕکێتەکانی ئەڵمانیا قەدەغەکرا.

___

ئەڵمانیا: پێنج پەنابەری ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ئیسلامی بەزیندانی سزادران

nusar1

کاراکتەری داگیرکەری عەرەب، لە قەسیدەی (داڵ)ی شێرکۆ بێکەس دا

KDC

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی میونشن دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW