KDC

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تاکتیکی نوێ بۆ نەهێشتنی داعش بەکاردێنن

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ یەکشەممە، بەکارهێنانی تاکتیکێکی نوێی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا بۆ سەر زنجیرە چیای حەمرین ڕاگەیاند.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی، ڕاگەیاندووە، بە هۆی سرووشتی ناتەواوی ناوچەکە، لە دامەزراندن و جوڵاندنی پارچە پارچەکان لە سنووری چیای حەمرین، ئەستەمی هەیە و بە شێوازێکی نوێ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا دەستکەوتی گەورەیان بەدەست هێناوە، لەوانەش کوشتنی سەرکردە دیار و کاریگەرەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

زنجیرە چیای حەمرین ناوچەیەکی فراوانە کە لە باکووری عێراقەوە بەرە و باشوور درێژ دەبێتەوە، لە بەدرەوە جەسان و سنووری عێراق و ئێران کۆتایی دێت، ئەوان ئێستا تاکتیکێکی نوێ بۆ ئەو ناوچەیە بەکاردەهێنین لە پێناو نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش لە ڕێگەی ناسینەوەی ئاسمانی و بۆسەی شەو و چاودێری کامێرای گەرمایی، هەروەها چالاککردنی سەرچاوە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، هەر لەبەر ڕۆشنایی ئەوانەش جووڵانەوە بەرەو ئامانجەکان لە ڕێگەی هێزی ئاسمانی عێراقەوە ئەنجامدەدرێت.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هێزە ئەمنییەکان بە بەشداری هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، چالاکی بەرفراوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، لەوانە گەڕان و گرتنەوەی ناوچە گەرمەکانی نزیک گردەکانی حەمرین لە نزیک پارێزگای سەلاحەدین.

___

وێڕای گومانەکانی سەریان، سێ ئافرەتی داعش ئازاد دەکرێن

KDC

ماکرۆن باسی سەردانەکەی هەولێر دەکات

KDC

سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامی بۆ پارتە کوردییەکان نارد

KDC
KDC

FREE
VIEW