KDC

کتێبی نووسەرێکی کورد لە نێو یەک ملیۆن ناونیشاندا بە یەکێک لە باشترین کتێب هەڵبژێردرا

لەنێو زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان، کتێبێک لەبارەی مێژووی کورد، بە یەکێک لە باشترین 72 کتێبەکانی ساڵی 2021 هەڵبژێردرا. لەنێو کتێبەکانی بایۆگرافیش هاوشانی کتێبێکی دیکە بووەتە باشترین کتێب، نووسەری کتێبەکەش دەڵێت: “دڵخۆشم کە یەکێک لە کتێبەکانم خەڵاتی یەکێک لە باشترین کتێبەکان وەردەگرێت و ئەو خەڵاتە پێشکەشی میللەتەکەم دەکەم”.

داڤان یەحیا خەلیل، نووسەری کورد، کە لەبەریتانیا دەژی، یەکێک لە کتێبەکانی بەناونیشانی “لەسەر لێواری ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی بۆ سەر لێواری سەربەخۆیی برد”، خەڵاتی یەکێک لە باشترین کتێبەکانی ساڵی 2021ی بردووەتەوە.

داڤان یەحیا خەلیل ئەمڕۆ یەکشەممە 2-1-2021، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “ئەو کتێبە لەچوارچێوەی بایۆگرافیدایە و لە 10 بەش پێکدێت، لەکتێبەکەدا باسی مێژووی کورد و کوردستانم کردووە، هەروەها باسی جینۆساید و ئەنفال، لە بەشێکی دیکەی باسی قەڵای هەولێرم کردووە، باسی شەڕی براکوژیم کردووە، لەگەڵ ئەوانەشدا باسی ژیاننامەی سەرۆک مەسعود بارزانیم کردووە، کە چۆن کوردی گەیاندە لێواری سەربەخۆیی و چەندین شتم لەکتێبەکەدا باسکردووە، کە نوێن”.

داڤان یەحیا خەلیل ئاماژەی بەوەدا سێ ساڵ خەریکی نووسینی کتێبەکە بووە، کتێبەکەش کە لە 234 لاپەڕە پێکهاتووە، لەلایەن کۆمپانیای ئەمازۆنەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

داڤان یەحیا خەلیل، کە لە کینگسوودی سەر بەشاری کینگستۆنی لەبەریتانیا دەژێت، لەبارەی خەڵاتکردنی وەکو نووسەری یەکێک لە باشترین کتێبەکانی ساڵی 2021 دەڵێت: “پێشبڕکێیەکە کۆمپانیای خەڵاتی باشترین کتێب تایبەتمەند (BIBA) رێکیدەخات و هەموو ساڵێک نزیکەی ملیۆنێک ناونیشانی بۆ دەچێت، ئێمەش بەشداربووین و لەو ژمارەیە 72 کتێب بە باشترین کتێب دیاریکراون و لەبەشی بایۆگرافی دوو کتێب باشترینن، یەکێکیان کتێبەکەی بەندەیە”.

داڤان یەحیا خەلیل، ساڵی 1974 لە ناوچەی شێروان مەزنی دەڤەری بارزان لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، لە هەشتاکان لەگەڵ خێزانەکەیدا راگوێزراون بۆ شارۆچکەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر. ساڵی 1993 دەچێتە دەرەوە و چەند ساڵێک لە ئیتاڵیا دەمێنێتەوە، لە ساڵی 2000ەوە لە بەریتانیا دەژی. داڤان بڕوانامەی ماستەری لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا هەیە.

داڤان یەحیا خەلیل، خاوەنی چوار کتێبە، بە ناوەکانی:

  • کوردستان، کۆمەڵکوژی و لەدایکبوونەوە، ساڵی 2013 بڵاوکراوەتەوە.
  • بیرۆکەی کوردستان، ساڵی 2014 بڵاوکراوەتەوە.
  • کورد لەسەر رێی سەربەخۆیی” ساڵی 2016 بڵاوکراوەتەوە.
  • لەسەر لێواری ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی بۆ لێواری سەربەخۆیی برد”، ساڵی 2021 بڵاوکراوەتەوە

___

ڕوسیا پێداویستییەکانی گازی بۆ پۆلۆنیاو بولگاریا هەڵپەسارد

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی نەورۆز

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئیزیدییەکان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW