KDC

کەناڵی سوێس لە ماوەی ساڵی 2021دا تۆماری نوێ و بێوێنەی بەدرێژایی مێژووەکەی تۆمارکردووە

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەناڵی سوێس، جەنەراڵ ئوسامە ڕەبیعی، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کە ئامارەکانی گواستنەوەی کەناڵەکە لە ماوەی ساڵی 2021دا تۆماری نوێ و بێوێنەی بە درێژایی مێژووەکەی تۆمارکردووە.

ڕەبیعی ئاشکرای کرد کە کەناڵی سوێس، بەرزترین داهاتی ساڵانەی لە مێژووی خۆیدا بە دەستهێناوە و، ڕوونیکردەوە، کە داهاتی گەیشتووەتە 6.3 ملیار دۆلار و گەورەترین بارە تۆڕی ساڵانەش گەیشتە 1.27 ملیار تۆن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ڕێنیشاندەری کەناڵەکە لە ماوەی ساڵی 2021دا 20 هەزار و 694 کەشتی بینیوە، کە لە هەردوو ئاڕاستەدا تێپەڕیون، بە بەراورد بە 18830 کەشتی لە ماوەی ساڵی 2020دا بەجیاوازی 1864 کەشتی.

کۆی بارە تۆڕەکان گەیشتووەتە 1.27 ملیار تەن، بە بەراورد بە 1.17 ملیار تەن لە ساڵی 2020دا، بە جیاوازی 100 ملیۆن تەن و لەسەدا 8.5 زیادی کردووە، هاوکات داهاتی کەناڵی سوێس لە ماوەی ساڵی 2021دا لەسەدا 12.8 داهاتەکەی بە دۆلار بەرزبووەتەوە، کە داهاتی کەناڵەکە 6.3 ملیار دۆلاری تۆمارکردووە بە بەراورد بە 5.6 ملیار دۆلار، لە ماوەی ساڵی 2020دا 720 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

___

سوید: پانێلێک لەسەر دۆخی ڕاپەڕیوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سازدەکرێت

nusar1

بێکاری قەیرانێک لە کۆمەڵگادا

nusar1

لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێك دەردەكات

KDC
KDC

FREE
VIEW