KDC

تائێستا 20هەزار ئەفغانی چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەڵمانیا دەکەن


تا ئێستا 20 هەزار ئەفغانی چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەڵمانیا دەکەن، کە بچنە ئەو وڵاتە، کەپێک هاتوون لە چالاکوانی مافی مرۆڤ و مەدەنی، هونەرمەندان، زانایان، ڕۆژنامەنووسان و وەرگێڕ، کە لە لایەن حکوومەتی ئەڵمانیا پۆلێن کراون و ژیانیان لە سایەی حکوومەتی تاڵیباندا لە مەترسیدایە.
بە گوێرەی چاودێریەکانی ئاژانسی ئەڵمانی دی پی ئەی، وەڵامی وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا بۆ پرسی 20 هەزار ئەفغانی کە لە 27ی مانگی 12، گەورەترین گرووپی گەیشتنی ئەفغانی، کە پێکدێن لە کارمەندانی نێوخۆ و خێزانەکانیان، چاوەڕێی ڕێپێدانی ئەڵمانیا دەکەن.
لەوکاتەی تاڵیبان لە 16ی ئاب دەستەڵاتی گرتە دەست، 1348 کارمەندی پێشووی نێوخۆ لەگەڵ خێزانەکانیان گەیشتنە ئەڵمانیا و، کۆی گشتی ژمارەیان گەیشتە 5437 کەس.

کارمەندانی نێوخۆ لە وەرگێڕەکان پێکدێن، کە کاریان بۆ وەزارەتی گەشەپێدانی ئەڵمانیا، یا هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا کردووە و، ئێستا ترسیان هەیە لە لایەن تاڵیبانەوە تۆڵەیان لێبکرێتەوە و سزابدرێن،هەر لەوبارەوە جۆکی ئاکپۆلۆت، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پارتی چەپی (دی لینک) ئۆپۆزیسۆن ڕایگەیاند: کە ئەو ژمارانە درووستکراون و لە ڕاستی دوورن، لەگەڵ ئەو پڕۆسەیە نین، چونکە حکوومەتی تاڵیبان تەنیا لێپرسینەوە لەوانە دەکەن، کە هاوکاری حکوومەتی پێشوویان کردووە.
حکوومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: کە ڕزگارکردنی ئەفغانیەکان بەردەوامە لەوکاتەی تاڵیبان حکوومەتی کابولی گرتووە، نزیکەی 670 کەس لە کابولەوە و 3800کەسی تر لە ئیسلام ئابادەوە بۆ ئەڵمانیا گواستراونەتەوە.
 
سۆران حەسەن

___

سەرۆک بارزانی: ئەو ڕۆژەی میللەت ژیانی ویست ،بێگومان چارەنووس بە دەنگیەوە هات

nusar1

بە پەلە: شفا بارزانی بە نوێنەرایەتی رەوەندی كوردستانی لەگەڵ سەناتۆر جەك جانسۆن کۆدەبێتەوە

KDC

چوار بەیەک گەیشتنی گرنگ ئەمشەو لە گروپەکانی جامی ئەوروپا

KDC
KDC

FREE
VIEW