سۆران حەسەن…
پێنج ئەندامە هەمیشەکەی ئەنجومەی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی مێژوویان بڵاکردەوە ،بەڵێنیان دا کە ڕێگری لە بڵابوونەوەو فراوان بوونی چەکی ناوکی بگرن و دڵنیایی لەوەی کە هیچ شەڕێکی ناوکی ڕوونادات
ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش پێکهاتوون لە وڵاتانی چین،ڕووسیا،فەڕەنسا ،وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا کەهەموویان خاوەنی چەکی ناوکین
ئەمەو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمساڵ خولی کۆبونەوەکان تایبەت بە چەکی ناوکی چاوخشاندنەوەیەکی بۆ پەیمانی گەورەی ناوەکی نێودەوڵەتی دەکەن ،هەورەها هەر پێنج دەسەڵاتەکە لە لێدوانەکەیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە هیچ سەرکەوتنێک لە ڕوودانی شەڕی ناوکیدا نییە و نابێت هەرگیز شەڕبە چەکی ناوکی بکرێت
هەرلەمبارەوە نوێنەری ڕوسیا هیوایی خواست کە ئەم پەیماننامەیە هاریکار ی کەمکردنەوەی گرژییەنێودەوڵەتییەکان بێت
بەپێی لێدوانی یەکێتی زانایانی ئەمەریکا لە
کاتێکدا وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو ی بەریتانیا و ڕووسیا بودجەی تایبەبەت بە چەکی ناوەکی کەمکردۆتەوە، بەڵام چین و پاکستان و هندستان و کۆریای باکوور هەوڵی زیاتر و بودجەی فراوان بۆ دابیندەکرێت