KDC

یەکەم دادگایی ژنە داعشێک لە سوید بەڕێوەچوو

لەبەر ئەوەی کوڕەچواردە ساڵانەکەی کردووەتە داعش، دایکەکەی لە سوید دادگایی کرا، دایکەکەش رەتی دەکاتەوە و دەڵێ، ئێمە لە شوێنێ ژیاوین پیاو بڕیار دەدا نەک ئافرت، کوڕەکەیشی بێ پرسی ئەو بووەتە داعش.

ئەو ژنە داعشە لە شەڕی داعشدا دوو منداڵی لە دەست داوە و، دەڵێت دوای مردنی مێردەکەی، کوڕە گەورەکەی بووە بە سەرۆکی بنەماڵەکە و، پێیان باش بوو لە سوریا و لە نێو حوکمی داعشدا بمێننەوە.

لێکۆڵەرەکە پرسیاری لە ژنەکە کرد، چۆن کوڕێکی تەمەن 14 ساڵ دەتوانێت بڕیار بدا، کە تەواوی خێزانەکەی لە جەنگدا بمێنێتەوە، لە وەڵامدا ژنەکە گوتی، کە کوڕەکەی بەهێزە و وەک پیاو هەڵسوکەوتی دەکرد.

بە گوتەی ئەو دایکە، کوڕەکەی لەگەڵ ژنێکیش هاوسەرگیری کردووە و دووگیان بووە، لە کاتێکدا هێزە کوردییەکان لە شاری ڕەققە نزیک بوونەوە، دەستیان بە شەڕ لەگەڵ داعش کردووە، ئیدی کوڕەکەی ڕۆیشتووەتە نێو شەڕەکەوە، چونکە هەوڵیان دەدا گەمارۆی ڕەقە بدەن،ئەویش دەیویست وەک باوکی خۆی بکا و بچێتە شەڕ لەگەڵ دوژمندا، بەڵام پاش ماوەیەکی کورت، کوڕەکە لەو شەڕەدا کوژرا.

شایانی باسە ئەمە یەکەم دادگاییکردنی ئەو ژنەیە، کە ساڵی پار لە سوریاوە گەڕێندرایەوە سوید.

___

پرۆفایلی گۆنزالۆ هیگواین

nusar1

سوید: لەکاردانەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز, گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست دەبێت

nusar1

سەرکردەیەکی تاڵیبان سەرەڕای سەرکەوتنی سەربازیمان لەگەڵ چارەسەری سیاسی داین

KDC
KDC

FREE
VIEW