KDC

چوار موشەک ئاراستەی بنکەی نەسر (النصر) لە بەغداد دەکرێت

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی ئێراق ڕایگەیاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، چوار موشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی نەسری نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کراوە، کە بارەگای ڕاوێژکارە سەربازییەکان و هێزی پارێزگاری هاوپەیمانانی لێیە.

ئەمە سێیەمین هێرشە لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سەر پێگەکانی ئەمەریکا لە عێراق، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە لایەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و، ڕۆژی سێشەممەش لە لایەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج، کە لە لایەن سیستمی بەرگری دژە فڕۆکە خرانە خوارەوە.

تا ئێستا لە لایەن هێزەئەمنیەکان و هێزەکانی ئەمەریکا زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکان ئاشکرانەکراوە.

ئاژانسی هەواڵی ئێراق بڵاویکردەوە، کە بە گوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، یەکێ لە موشەکەکان لە گەڕەکی جیهادی نزیک فڕۆکەخانەکەوتووەتەخوارەوە و، یەکێکی دیکە لە موشەکەکان، لە بنکەی النسری نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان توانیوانە شوێن و موشەکەکان بدۆزنەوە و کەموشەکەیەکی نەتەقیویش لەسەر بووە شایەتحاڵانی گەڕەکی ئەل جیهاد بەیانی ئەمڕۆ لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە چوار مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی بەغدا کراون
جێی باسە لە ئێراق لەلایەن هێزە ملیشایە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان ناو بەناو هێرش دەکرێتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانان

سۆران حەسەن

___

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC

ئەنتۆنیۆ گۆتیریس سەردانی مۆسکۆ و کیێڤ دەکات ،وڵاتانی ڕۆژئاواش پلانی درێژخایەن بۆ ئۆکرانیا دادەڕێژن

nusar1

ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران پلانەکانی داهاتووی ئاشکرا کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW