KDC

بزانە ساڵی ڕابردوو چەند کۆچبەرگیانیان لەدەستداوە

دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە 53 هەزار کەس لە ئێراق و هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە، 88 کۆچبەریش لە رێگەی کۆچ گیانیان لەدەستداوە، یان بێسەروشوێن بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 05-01-2022 ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، ئاماری کۆچبەرانی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 53 هەزار کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە، لەوانە 45 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 43ی دیکەش بێسەروشوێنن.

بەپێی ئامارێکی دەزگای لووتکە، ئاماری کۆچکردن لە ساڵانی رابردوو، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:-

  • لە ساڵی 2015 دا 186 هەزار و 422 کەس کۆچیان کردووە، 25 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 7 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
  • لە ساڵی 2016 دا 160 هەزار و 717 کەس کۆچیان کردووە، 78 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 54 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
  • لە ساڵی 2017دا 92 هەزار و 691 کەس کۆچیان کردووە، 29 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 67 کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.
  • لە ساڵی 2018دا 69 هەزار و 203 کەس کۆچیان کردووە، 54 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 18 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
  • لە ساڵی 2019دا 53 هەزار و 240 کەس کۆچیان کردووە، 47 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 10 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
  • لە ساڵی 2020دا 34 هەزار کەس کۆچیان کردووە، 18 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 17 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
  • لە ساڵی 2021دا 53 هەزار کەس کۆچیان کردووە، 45 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 43 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی راپۆرەتەکە، لە ساڵی 2015ەوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021، زیاتر لە 649 هەزار و 273 کەس کۆچیان کردووە، 296 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 216 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێن بوون.

___

زیلنسکی:ئۆکرانیا دوا وڵاتی ئامانجی ڕوسیا نابێت

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنیارێک ساز دەکات

nusar1

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەیان کۆچبەر لە بیلاڕوسیا خۆیان ناونووس کردووە بگەڕێنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW