سۆران حەسەن
دوێنێ چوارشەمە ئاژانسی دەنگو باسی ئەنازۆلی تورکیا بڵاوکردەوە ،کە یەکەم شەمەندەفەری بارهەڵگر لە پاکستان لە ڕێگایی ئێرانەوە بۆ ئەنقەرە گەیشت
ئەمە پرۆژەی هاوبەشی هێڵی شەمەندەفەر نێوان ئیسلام ئاباد ،تاران ،ئەنقەرەیە،کە بەهاوبەشی جێبەجێکراوە لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا
لەکاتی گەیشتنی یەکەم شەمەندەفەر لە مەراسیمێکدا کە وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا عادل قەرە ئیسماعیل ئۆغڵو باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە محەمەد فرازمەند و مەهزوم زەید قریشی پەرلەمانتاری پاکستانی بەشداری مەراسیمەکەیان کرد و لەگەڵ ژمارەیەک میواندا ،شەمەندەفەرەکە لە ویستگەی ئیسلام ئاباد ڕۆژی 21 مانگی 2020دوانزە بەڕکەوتووە دوێنێ 05 مانگی یەک 2021گەیشتۆتە شاری ئەنقەرە
فرازمەند لەوتارێکدا جەختی لەگرنگی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر کردەوە و ئاماژەیە بۆ ئەوەکرد کەهەرسێ وڵات هەنگاوی گرنگیان ناوە بەرەو یەکخستنی هەرێمایەتی
لەلایەن خۆیەوە، پەرلەمانتار قوریشی گوتی گرنگی پڕۆژەکە نەک تەنها لەپتەوکردنی پەیوەندی هەرێمایەتیدا، بەڵکو لە بەرزکردنەوەی چالاکی بازرگانی و ئابووری لە ناوچەی ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری دا
پڕۆژەکە لە ساڵی 2009دا کەوتە بواری جێبەجێکردن و لە ساڵی 2011 بەهۆی دواکەوتنی پاکستانەوە ڕاگیرا و لە کاتێکدا درێژی هێڵی شەمەندەفەرە6543 کیلۆمەترە