KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای 5ملیار یۆرۆ هاوکاری بەپەلە بۆ ئەفغانستان دەکات

لە سەرەتای ساڵی نوێدا نەتەوە یەکگرتووەکان داواکارییەکی بەپەلەی کرد ،بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک وپشتگیریکردنی دانیشتوانی ئەفغانستان، کە ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت و خراپی ژیان دەبنەوە بەڵام کێشەی ئەوەی کۆمەک بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی سڤیل یان جێگیربوونی حوکمی تاڵیبانە؟
دوێنێ سێ شەممە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەکەم جارە داویەکی بێ وێنە بۆ یەک وڵات بەبڕی 5.1 ملیۆن یۆرۆ کۆمەکی دارایی بۆ 22ملیۆن دانیشتوانی ئەفغانستان و 7.5 ملیۆن ئاوارەکانی ئەو وڵاتە لە پێنج وڵاتی دراوسێ دەکات
ئەمەو کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ڕایگەیاند :ئەمە گەورەترین بانگەوازی مرۆییانەیە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەک وڵات داوای دەکات ،کەدانیشتوانی ئەفغانستان ڕووبەڕووی گەورەترین و خێراترین قەیرانی مرۆییلە جیهاندا دەبنەوە ،کە نیوەی دانیشتووانەکەی لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن ،لەگەڵ بوونی نیو ملیۆن ئاوارەی ناوخۆ ،کە بەملیۆن منداڵ لە دەرەوەی قوتابخانەکانن و جگە لە مافە سەرتاییەکانی ئافرەتان و کچان کە بێبەشن لێی و لەگەڵ ئەوەشدا وشکە ساڵی و گرانی کێشەکەی دوو ئەوەندە کردووە

لە دوواکەوتنی پشتیوانی و کۆمەکی پێویستدا بە هەزاران منداڵ لە ژێر هەڕەشەی مردندان بەهۆی بەدخۆراکییەوە ،هەروەها بە هۆی داڕمانی خزمەتگوزاییە سەرەتاییە تەندروستیەکان و بوونی پێکدادان و گرژیو ئاڵۆزی وا لە ئەفغانیەکان دەکات ،ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت ئێران و پاکستان بن.

جێی باسە تائێستا لای کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران زیاتر لە 2.2ملیۆن پەنابەری ئەفغانی تۆمارکراون ،لەگەڵ بوونی 4ملیۆن تر لە وڵاتانی دراوسێ کە پێوستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە

سۆران حەسەن

___

توڕەیی میسی لەژووری خۆگۆرین میدیای پاریسی داگیرکردووە

nusar1

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان: پێشبینی کۆتایی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

nusar1

زانکۆی گەرمیان: ئاوی باوەشاسوار بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و ئاژەڵ شیاو نییە

KDC
KDC

FREE
VIEW