KDC

شێوەکاری کورد بەهادیین لە زەوی یەوە بۆ ئاسمان


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند


هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهادیین کە بە بەهادیین ناسراوە لە ئەوروپا و کوردستان لە ساڵانی هەشتاکانەوە وام ناسیوە کە چالاك و پر لە پرۆژەو بیرو هزری جیاجیا بۆ کۆ کردنەوەی هەموو ئەو خەونانەی کە دەیویست بێتە دی ، هەندێک لە خەمەکانی ئەو ساڵانەی وەکو فەرشە کوردەواری یەکان کۆ کردبوە بۆ تاراوگە ، یان بۆ داهاتوویەکی دوور ، یان لە ووردو درشتی هونەرە دەستکردەکان دەگەڕا و لە مینەی ئەو کارانەدا بوون کە هەموو حەزەکان جێگای تێدا ببێتەوە ، ئەو هونەرمەندە گەنجەی کە هەنگاوەکانی لە دوو سێ و چوارەوە بەرەو ڕاکەیەکی بەردەوام هەڵ دەنا ، تۆماری هەموو ئەو ڕۆژە سەختانەی ئەمڕۆ لە هۆڵ و گەلەریەکان و بینالەی ئەتەلیەی ئاڤێستادا دۆزی یەوە ، مرۆڤ چەند وێڵ دەبێت بەدوای ئەو کەنارەی کە دەیەوێت بە ئارامی تێیدا لەنگەر بگرێت و هەموو ڕەنگەکان و هەڵکۆڵینەکان لەباوەش بگرێت ، زۆر ئاسان نی یە لە ژیان هونەرو تێکەڵ بوون بە دونیای داهێنان و تازەگەری بە زوویی بگەیت بەو لوتکەیەیی کە هونەری جیهانی بەدەستی هێناوە ، بەڵکو هەنگاوەکان وا دەستی پی کردوە کە لە قوتابخانە ئەکادیمی و توێژینەوەکانەوە دەست پێ بکات تادەگاتە ئەو ئەزموونانەی کە تاقی دەکەیتەوە و دەگەیتە ئەو ئاستەی کە جێگای خۆت بکەیتەوە لەنێو ئەو هەموو هونەرەی کە جیهانی گرتۆتەوە ، هونەرمەند بەهادیین هەر لەسەرەتایی دەستپێکی پرۆژەو کارە هونەریەکانی یەوە ئەو هەوڵەی دەدا کە کارەکانی جێگای سەرەنج و نامۆ تر بێت لە کارە هونەریەکانی تری هونەرمەندان ، هەربۆیە ئەو ماندوو بوون و ووردەکاریانە لەو کارانەی هونەرمەندا بەدی دەکرێت کە چ گرنگی داوە بە ئەزموونە پڕ لە توێژینەوەکانی ، پرۆژەو کارەکانی هونەرمەند بەهادیین گەلێک دەوڵەمەندن هەروەك لەساڵانی هەشتاکانەوە ئەو هەنگاوەی ناوە لە خوێندنی فەلسەفەو هونەرەکانی ووڵاتی چین و ئیسپانیاو ئیسلامی و ڕۆمانسی و ئەوروپی و مێژووی هونەری کۆن و هاوچەرخ و ئەوروپا و
لەساڵی١٩٩٩ ئەتەلێ ی ئاڤێستای لە شاری مانهایم ی ئەڵمانیا دامەزراندوە و لەساڵێکدا چەندین پێشانگاو سیمینارو چالاکی هونەری تێدا ئەنجام دەدرێت وە هەر لەو جێگایەشدا زۆر جار هونەرمەند بەهادیین هونەرمەندانی کوردی داوەت کردوە بۆ بەشداری کردن لە پرۆژەکانی و چالاکی هونەری هەروەك بەڕێزیان لە نامەیەکدا ئەمەی نوسیووە …خەڵاتی ئاڤێستا خەڵاتێکی هونەری شێوەکاریە کە ٣ بۆ ٤ ساڵ جارێک ئەبەخشرێت بە هونەرمەندێکی شێوەکار کە ژیاندا بێت نەک پاش مردنی خەڵات بکرێت، گرنگی ئەم خەڵاتە لەوەدایە کە تەنها تەماشای تەمەنی و ڕەگەز ناکرێت،لەبەر ئەوەی هونەر سنووری نیەو ئەم خەڵاتەش شایستەی کاروبەردەوام بوونی هونەرمەند ستایش دەکات؛،لەدەرەوەی دامودەزگای دەوڵات و لەدەرەوەی بازنەی کەسایەتییەوەیە، بۆیە بە ناوی ئاڤێستاوەیە…لە ساڵی٢٠١٠ بۆ یەکەمین جار ئەم خەڵاتە بەخشرا بە هونەرمەندی کورد لالە عەبدە ‌ئەم خەڵاتە خۆی مۆڵەتی تایبەتی لە دەزگای خەمڵێنراوی کاری هونەری لە شاری بۆن لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٠ وەرگرتوە بە بڕی (٥٠)هەزار ێۆرو ..ئەم خەڵاتە ئەفراندنوو بیڕۆکە خۆمە ،لەبەر ئەوەی هونەری شێوەکاری کوردی تائێستا خاوەنی هیچ خەڵات و هیچ ئاکامێکی بەنرخ نەبووە نە بۆهونەری شێوەکاری و نە بۆ هونەرمەندانی خاوەن ئەزمۆن ، بۆیە گرنگە بۆ هونەری شێوەکاری خەڵاتێکی بێلایەنی هەبێت،بۆ مەبەستی هەمیشە بەردەوام بوون و مێژوویەکی بەنرخ ..
ئەم خەڵاتە تەنها کەسێک بڕیاری نەداوە لەسەر هەڵبژاردنی ئەم هونەرمەندەی ئەمساڵ.ژووریەک هەبووە بۆ هەڵبژراردن و دەست نیشان کردنی هونەرمەندی شیاوی ئەمساڵ لە هەموو بوارەکانیەووە کە دەبێت پێ ببەخشرێت.لەبەر نەبوونی هاوکاری و نەتوانینی هاتنی هونەرمەند بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا،ئەم ئەرکە ئەخەمە ئەستۆی خۆم و خۆم دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان و ئەم ڤڵچە زندوە ئەبەخشم بەو هونەرمەندە بەڕێزی ساڵی٢٠١٤ کەشیاووی ئەم خەڵاتەیە….ئەم خەڵاتە کە پێکهاتووە لە ڤڵچەیەکی بڕۆنز و بەرزی ٤٠ سم و قوورسای٥،٩ ئەبێت…..
‌ئەمەش بەشێکە لەو وەفایەی کە لە مەرسەمەکەمەوە دێت و بەناووی ئاڤێستاوەیە ، ئەندامی هونەرمەندانی ئەڵمانیاو یونسکۆ و زۆرێك لە بڕوانامەی جیاجیای لە ووڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی بەدەست هێناوە ، ئەگەر دیدەو چاو بە بیبلۆگرافیای هونەرمەند بگریت زۆر چالاکی و کاری گرنگ و بەها ی تێدایە کە بە ماندوێتی و شەو نخوونیەکی زۆر لەدایك بونە وە لە پاش بیرکردنەوەیەکی زۆر ئەو هەموو داهێنان و کارە جوان جوانانەی کە هۆڵ و گەلەریەکانی پڕ کردۆتەوە .
ئەوەی کە مەبەست و دیدەی منە دیدەو تێڕوانینە ووردەکانە سەبارەت بەو پرۆژە کارانەی کەهەر یەك لە سات و ساڵ و تاقی کردنەوەیەکدا دروست کراون و داهێنانی هاوچەرخی تێدا دەبینم ئەگەر باس لە کارە هەڵکۆڵینەکان بکەم ئەوا لەسەر ڕووبەری پانتایەك هەر بە پەنجەکان ئەو دیوارانەی هەڵکۆڵیوە کە نهێنیەکانی ژیان و هونەری تێدا شاراوەن ، ئەو ڕەنگانەی کە لەمێشکدا تێکەڵەو لە کەڤاڵەکەدا نەخشێنراوێکی جوان و کۆنتراسی تێدا بەدی دەکەیت ، لە پێوانەی یەك شێوەیدا کە بۆ یەکەم جار هونەرمەند بەهادیینی تێدا دەناسیت ، بەڵام لە کۆمەڵە پرۆسە کارێکی تردا هەمان هونەرمەندە وە هەمان دەست و پەنجەی داهێنەرانەیە بەڵام لە جیهان و سروشتێکی ترو تایبەتدا ئەو هونەرمەندە دەناسیتەوە ، بەتایبەتی نزیك بونەوە لە جیهانی گرافیکی کە هونەرمەند بێجگە لە خوێندن و شارەزایی تەواو لەسەر ئەو هونەرە چاپخانەیەکی دامەزراندو تاوەکو بگاتە ترۆپکی ئەو هونەرە وە بە دیدەی من لەو کارەنەدا گەیشتۆتە ئەو ترۆپکە هونەری یە ، دواتر چوون بەرەو هونەرە چینی یەکان و ناسینی مێژووی و دواتر کێشانی ئەو ڕووبەرەی کە هونەری چینی و یابانی تێدا ناسراو بووە ، لەوەشدا سەرقافڵەی ئەو مێژووە هونەری یە بووە ، ئەگەر دیدە لە کۆی بەرهەمەکان بگریت ئەوا من پێم وایە وەکو سۆفیەکی هونەر قووڵ بونەوەو شەیدای مرۆڤایەتی تێدا دەبینیت ، لەهەر سەردەمێك و ساڵێک جیهانێکی پڕ لە داهێنان و هاوچەرخێتی تۆمار کردوە ، تا ئەو ڕادەیەی کە خۆی بگەیەنێتە ووڵاتە عەرەبیەکان و هونەری ڕۆژهەڵاتی و ئەو سەری کۆتایی زەوی لەمیژووی هونەرە ڕەسەنەکان ، ماتریاڵەکان وەکو قوڕە نەرمەکان یاری دەکەن بەدەستی هونەرمەندەوە بە شێوەیەك کە بیرۆکەیەك دەیان بیرۆکەی تر بۆ خۆی ڕادەکێشێت و ئیدی هەموو سروشتی مرۆڤایەتی ئەو گۆی زەوی یە لە خۆ دەگرێت .
من بگەڕێمەوە بۆ بینیالی کارە باڵا بەرزەکان کە زەوی بەئاسمانەوە گرێ دەدات ، ئەو بیرۆکە هونەری یە نوێیانەیە ئێستا لە جیهاندا هونەرمەندان دەیانەوێت کاری بۆ بکەن ، بەڵام هونەرمەند بەهادیین ئەو ئاسمان بەرزەشی تاقی کردەوە کە گەلەری یان ئەتەلیەی ئاڤێستا لە خۆی گرتوە بەو کارانەی کە هەر ڕەنگە چاوەکان بۆ خۆیان ڕادەکێش و بە بەرزایی زەوی بەرەو ئاسمان دەبەن ، هونەری باڵابەرزەکان جوانی و سروشتێکی جوانی بەخشیوە بە بینیالەی تەلارە هونەرییەکان ، بەڕاستی سەرسامی ئەو هەموو پرۆژانەم کە ناتوانم لەم بابەتەدا هەموویان بخەمە ڕوو چونکە کارەکانی هونەرمەند بەهادیین لەم تێڕانینەی من گەورەترو ماندووترو جوانتروو بەهێز ترن ، هەر کارێك جێگای ماندێتی زۆری پێوە دیارە ، وە لەهەر قۆناغێکی هونەریدا کە سازی کردوە ئەجینداو وورد بوونەوە وتوێژینەوەی زانستی هونەری بۆ کردوە ، زۆر شت هەن مرۆڤ ناتوانێت گوزارشتی لێوە بکات ئەویش ئەو درێژە پێدان و بەردەوامی یە سەرکەوتوەیە کە کۆتایی نی یە ، لەهەموو کۆمەڵە کارێك سەرسامی و تێڕامانێك ، چالاکی یە هونەریەکانی تەنها لە ووڵاتی ئەڵمانیادا نی یە بەڵکو هەموو ئەوروپا دواتر بەرەو ووڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی ، ئەگەر دیدە بدەن لە فۆڵدەرو ببیبلۆگرافیای هونەرمەند ئەو چالاکیان جوانترو وورد تر دەبینن ، مۆزەخانەکانیش بەشێکی تری پرۆسەی کارەکانی هونەرمەندە کە زۆرێک لەکارە هونەریەکانی هەڵواسراوی ئەو مۆزەخانانەن ، خەونەکان و مێخەك و گوڵاڵەکان و رەنگالەکانی بەهادین چیمان پێ دەڵێن ، پانتایی ئەو تابلۆیانەی کە هاوچەرخی ئەمڕۆی جیهانی هونەری شێوەکارین ، وە نوێ بونەوە لەهونەری هاوچەرخ و مۆدرن بۆ جیهانێکی تری هاوچەجێتی ، خەونەکان زۆر قووڵ و پر مانان لە نێو کارە هونەریەکانی هونەرمەندا وە جیهانی پەیوەندیە نێتەکانی هونەرمەندیش زۆرو پڕو چڕن بە شێوەیەك کە زۆرترین گەلەری و دەزگای کەلتووری ئەوروپی و عەرەبی و خۆجەیی و نیوەندی ئەڵمانییەکان لەپەیوەندی ڕۆژانەو پرۆگارمی جیایان داڕشتوە بۆ چالاکی یە هونەریەکانی داهاتوو .
هونەرمەندێکی شێوەکاری کورد بەهادین خەونەکانی لە شاری سلێمانی یەوە هێنایە نێو جیهانێکی پڕ لە هاوچەرخی یەوە ، کە ئێستا جیهان لە بەر دەستی ئەو هونەرمەندە گەنجەدایە کە کارەکانی لە زەوی یەوە بەرەو ئاسمانن .





___

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC

نەرویج : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

nusar1

فەڕەنسا سنووردارکردن و ڕێوشوێنی دژە بە کۆڤید-19 لەسەر گەشتیاران توند دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW