KDC

عدنان کەریم دەنگێک پڕ لە ئەوین


عدنان کەریم لەساڵی ١٩٦٣ لەشاری کەرکوک لەدایک بووە بەڵام خۆیی خەڵکی گوندی ژاژلەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە لەپارێزگای سلێمانی بەهۆیی سیاسەتی ڕاگواستن و بەعەرەب کردنی ڕژێمی بەعسەوە دێنە سلێمانی وە لەساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگار کێشانی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردوە دواتر کوردستان بەجێ دەهێڵێت لە وڵاتی سوید نیشتەجێ دەبێت ٠
سەرەتایی کاری هونەری بۆ سالی ١٩٧٩ دەگەڕیتەوە لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بە گۆرانی دەسماڵێ پاشان لەساڵی ١٩٨٠ گۆرانی کازیوە لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی تۆمارکردووە کە بۆ شانۆگەری زەلکاو کەبەر هەمی شانۆی پێشڕەوی کورد بوو لە سلێمانی ئەم گۆرانییەی لە ئامادەکردنی دلێر ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خەچەدوریان بوو٠
گۆرانی شەوی تاریک لەساڵی ١٩٨٣ تۆماردەکات کە لە ئامادەکردنی ئەنوەر قەرەداخی بوو
بەهاوکاری تیپی مۆسیقای پیرەمیرد لە ساڵی ١٩٨٤ چەند گۆرانیەکان تۆمارکرد کە سەلام رەئووڤ سەرپەرشتی دەکرد لەوانە گۆرانی :ژاڵە – گوڵاڵە -ئازیزەکەم -پەروانە – ئەی هاوسەرە ئازیزەکەم – بۆ دڵ
کەگۆرانی بۆدڵ خۆی ئاوازی بۆ داناوە و هۆنراوەی شاعیر بێخود ە٠
لەگەڵ هەندێ هونەرمەند تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان دادەمەزرێنن پاشان بەهۆی کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ بەرەو ڕۆژ هەڵاتی کوردستان بەڕی دەکەوێ لەشاری مهاباد بۆماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە چەندین کاری هونەری لەگەڵ هونەرمەندانی ناوچەی موکریان ئەنجام داوە لەوانە (عود ژەن _ چەندین بەرهەمی هونەری بۆ هونەرمەندانی وەک محمد ماملی و محمد دانش و احمد ئیسالامی و هەنێک هونەرمەندی تریش پاشان لەساڵی ١٩٩٢ دەچێتە وڵاتی سوید لەوێ درێژە بەکاری هونەری دەکا یەکەم بەرهەمی بەناوی بیرتان دەکەم بڵاو دەکاتەوە لەشاری لیل لەوڵاتی فەڕەنسا کە لە حەوت گۆرانی لەخۆگرتبوو کە چوار ئاواز هی ڕزگار ئیسماعیل ئەوانی تر ئاوازی خۆیی بوو لەو گۆرانیانەش (هەڵەبجە – کۆچ – ئازادی)
یەکەم بەرهەمی کەلەسەر سیدی بڵاو کردەوە لەساڵی ١٩٩٦ بەناوی شەوی یەڵدا بوو پاشان ئەلبومی ئەڕۆی ئۆغر لەساڵی ١٩٩٩ بڵاودەکاتەوە کە غەمگین فرج ئەرکی دابەش کردنی دەگریتە ئەستۆ٠
لەساڵی ٢٠٠٢ دوو کۆنسێرت لەشاری یۆتۆبۆری لە ستۆکهۆڵم پێشکەش دەکا هەر لەم ساڵەدا ئەلبومی شنەی با بڵاو دەکاتەوە
پاشان لەساڵی ٢٠٠٥دەچێتە شاری سنە کۆنسێرتیک دەکا لە هۆڵی زانکۆی کوردستان وە لە هەمان ساڵدا ئەلبومی تاڤگەیەک لەعیشق بڵاودەکاتەوە ٠
عەدنان کەریم خاوەنی چەندین بەرهەم وئەلبومی جوان قەشەنگە لەوانە
ئەلبومی بیرتان ئەکەم لەساڵی ١٩٩٣
ئەلبومی ڕاز لە ساڵی ١٩٩٥
ئەلبومی شەوی یەڵدا لەساڵی ١٩٩٦
ئەلبومی ئەرێ ئۆغر لەساڵی ١٩٩٩
کۆنسێرتی سوید لەساڵی ٢٠٠٠
ئەلبومی شنەی با لەساڵی ٢٠٠٢
ئەلبومی ئەمشەو لەساڵی ٢٠٠٦
ئەلبومی تاڤگەیەک لە عشق لەساڵی ٢٠٠٥
ئەلبومی وەفایی لەساڵی ٢٠١٠
ئەلبومی خاتوون لەساڵی ٢٠١١
ئەلبومی بادەی گوڵڕەنگ لەساڵی ٢٠١٢
ئەلبومی گوڵی نازدار لەساڵی ٢٠١٣
ئەلبومی بادەی گوڵڕەنگ ٢ لەساڵی ٢٠١٥
ئەلبومی حەبیبە لەساڵی ٢٠١٧
ئەلبومی شەوبا لەساڵی ٢٠١٩
ئەلبومەکانی عدنان کریم هەمووی شاکارێکی زۆر جوانن پڕە لە سۆز خۆشەویستی ئەوین یەکێک لەوانە ئەلبومی بیرتان ئەکەم بەراستی بەرهەمێکی زۆر جوانە
….
هەموو شەوێ کۆتری دڵم
باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفرێ
لەپێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات و
روو لە ئێوە و روو لە شەوقی
سەر شەقام و سەر کۆڵان
ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ
ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفرێ
بیرتان ئەکەم لەم غوربەتە سەختەمەوە بیرتان ئەکەم
لەم ئازارە بێ کۆتایی بێ بنەوە بیرتان ئەکەم
ئارەزووی دیدارتان ئەکەم ئارەزووی دیدارتان ئەکەم
بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم

هەموو شەوێ کۆتری دڵم
باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفرێ
لەپێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات و
روو لە ئێوە و روو لە شەوقی
سەر شەقام و سەر کۆڵان
ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ
ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفرێ
هەموو شەوی لە مرواری فرمێسکی ئەم غوربەتەوە
ملوانکەیەک ئەهۆنمەوە بۆ ملی جوانی شارەکەم
هەموو شەوێ لە گوڵزاری ئەم غوربەتە ئەم غوربەتە
چەپکێ گوڵی سور ئەچێنم بۆ ناو گوڵدانی شارەکەم
هەموو شەوێ دێم لە دەرگای دڵتان ئەدەم
هاوار ئەکەم بیرتان ئەکەم…………
هەموو شەوێ کۆتری دڵم هەڵدەفرێ و
لەلای ئێوە لەنگەر ئەگرێ………..
هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ
هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ
بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم

ئ.علی جمال
سەرچاوە ماڵپەری فەرمی عدنان کریم

___

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شانازی دەکات خۆبەخشانە پەیوەندی بە فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوە کردووە

nusar1

میسر: بکوژی قەشەکەی ئەسکەندەرییە ئەندامی گروپێکی تیرۆرستی بووە

nusar1

روسیا چەند پلامارێکی تیرۆرستانی داعش پووچەڵکردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW