KDC

شێوەکاری کورد یوسف سوری .. تەمەنێک لەگەڵ هونەری شێوەکاری 


ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر
شێوەکارێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، هونەرمەند یوسف سوری کە ماوەی ٢٥ ساڵە نیشتەجێ ی ووڵاتی نەرویژە و زۆربەی تەمەنی لە نێو هونەری شیوەکاری بەهەموو ئەزموونەکانەوە بەسەر بردوە ، وە خاوەن چەندین تابلۆو کاری هونەری یە ، گرنگی داوە بەهەموو قوتابخانە هونەرییەکان و توێژینەوە هونەریەکان ، تەمەنی ٥٩ ساڵە و لە نەرویژ دەژیت و ٤٠ ساڵە کاری هونەری شێوەکاری دەکات ، گرنگی داوە بە قوتابخانە ئەکادیمییەکان و کەلتووری کوردی و مەینەتیەکانی نەتەوەی کورد وە خۆشەویستی بۆ گەلەکەی .
دوا چالاکی هونەری هونەرمەند یوسف سوری ئەو پێشانگا تایبەتی یە بوو کە لە ئۆسلۆ بە نمایش کردنی ٥٠ تابلۆی جۆراو جۆر پێشانگاکە کرایەوە بەئامادە بوونی ڕەوەندی کوردی لە ووڵاتی نەرویژ ، ئەگەر دیدەیەك لەکارە هونەریەکانی هونەرمەند بگرین ئەوا زۆر دووربینی تێدا بەرجەستە دەکرێت ، چ لە ڕووی هونەری یەوە وە چ لە ڕووی فۆرم و ناوەڕوەك و تەکنیك و کارامەی هونەرمەندە وە ، قۆناغەکانی هونەری لەلای هونەرمەند زۆرن وە ڕیز بەندیان هەیە بەتایبەتی ئەو سروشتەی کەبە ڕیالیستی ناسراوە ، دەست بردن بۆ وێنەی سروشتی کوردستان ئەمە خاڵێکە کە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ، وە دەرخستەی بابەت و فۆرمەکانی کورد کە چی بەسەردا هاتووە ، لەلایەکی ترەوە وێنەی دەموو چاو پۆرترێتی کورد ، یان ئازارەکانی میللەتی کورد لەنێو تابلۆکانی هونەرمەندا ڕەنگ دانەوەی هەیە ، لەو فۆرم و بابەتانە هونەرمەند ڕێبازی ئەکادیمی و ڕێالیستی گرتۆتە بەر وە ئەزموونێکی پڕو چڕی لەو بوارەدا هەیە ، هەست کردن بە نەتەوەو خاك هونەرمەند ئەو فۆرمانە بەکار دەهێنێت کە زیندوو کەرەوەی نەتەوەکەیەتی .
لە بەکارهێنانی ماتریاڵەکان کەڤاڵ و ئەکریلیك یان ڕەنگی ڕۆنی و گواش و هێڵکاری کەرەستەی زیندووی کارە هونەریەکانێتی ، لەو دیدەیەوە هونەرمەند ساڵانە پێشانگاو هاوبەشی هەیە لە گەلەری و هۆڵ و ئەتەلییەکاندا .بەکار هێنانی کوردەواری ڕەسەن و دیمەنی جوانی کوردستان و ستیلایف و وێنەی چیاکان و دەرگاکان و کەلتووری کوردی بەتایبەتی مەشکە ژەنین و دەرگاو جل و پۆشاکی کوردی کە زۆریان ئێستا نەماون .
وەکو باسمان کرد وە بەڕێزیان دوباتیان کردۆتەوە کە قوتابخانەکانی ڕیالیستی وئابستراك و دەربڕین خوازی هەنگاوی قوتابخانە هونەریەکانە کە هونەرمەند یوسف سوری دەری بڕیوە لە نێو تابلۆکانیدا .
دەزگا هونەریەکانی نەرویج بەتایبەتی ئۆسلۆ هاوکاری هونەرمەندیان کردوە لە جێگا و گرنگی پێدانی ، وە ڕەندی کوردستانی لە ووڵاتی نەرویج ئامادەیی تەواوی هەبووە لە پێشانگاکەدا .

___

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ بە ئەندام بونیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

گروپە تیرۆرستیەکان لە زۆرێک لەناوجەکانی جیهان بڵاوبونەتەوە

KDC

ئەڵمانیا رێپێدانی هێڵی گازی نۆرد ستریم دووی ڕووسیای هەڵپەسارد 

KDC
KDC

FREE
VIEW