KDC

هۆڵەند: دیدارێک لەگەڵ ماڵی شارەوانی موردایک لە زەیڤن بێرخن

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند


بۆ دووەم جارە لە ٧ / ٧ / ٢٠٢٢ و ١٤ / ٧ / ٢٠٢٢ بەفەرمی لەلایەن ئەندامانی ماڵی شارەوانی شارۆچکەی زەیڤن بێرخن لە ڕێگای کۆمەڵەی کوردی موردایکەوە بەڕێز شاعیرو نوسەر لەتیف عومەر بانگێشت کرام بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنایەتی دروست بکەین لەگەڵ چەندین کەسایەتی جیاواز لە نیو ئەو کۆبونەوەیەدا ، کەلتووری ، هونەری ،کەڵچەری وکارو چالاکی و دیدارەکان،لێک حاڵی بوون ئەنجامبدەین

ئێمەش هەر ئەو پەیامەمان هەیە کە من وەکو هونەرمەندو ڕۆژنامەنووس لە نێوەندی ڕەوەندی کوردستانی کەلتوورو هونەرو کەڵچەری کوردستانی بناسێنم بەو کەسایەتیانەی کە لەوێ ئامادە بوون ، لە نزیکەوە دۆستایەتی کوردی و هۆڵەندی پتەوتر بکەین و هەڵکەوتەی نیشتیمان ئاشنا بکەین بەو کەسایەتیانەی کە لە چەندین بواری جیا جیا کار دەکەن .


شوێن ( سیورپلوس ) لە شارۆچکەی زەیڤن بێرخن بەڕێز پەیتەر خیلاینس کە ئەندامێکی چالاکی ئەو دەستەیەیە ، میوزیك زان و کەسایەتیەکی هونەرمەندە ، لە ئاڵووگۆڕی ووتەکاندا زۆر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ پێکەوە کار کردن و بەرنامە دانانێك کە کەڵچەری هونەری ببێتە بنەمایەك بۆ میوزیك و گۆڕینەوەی کەلتوور، دەرگایەك بێت بۆ دۆستایەتی .

لەهەمان کاتدا هونەرمەندێکی هۆڵەندی پەیکەرساز و فۆتۆگرافیکی ( یاکویس کۆرت سمیت ) کەلەسەر بەرد کار دەکات ، تەمەنی لەسەروی شەستەکانەوەیە بەخۆشحاڵی یەوە باسی لەو پەیوەندیەیەی دەکرد کە وەکو هونەرمەندێکی هۆڵەندی لە چالاکییەکاندا نمایشی کارەکانی بکات ، واتە کەلتووری هۆڵەندی و کوردستانی .. لەکاتێکدا کۆمەڵەی کوردی موردایك لەو کارو چالاکیانەدا ساڵانە پێشانگاو چالاکی هونەری و کەلتووری نمایش دەکات و ئامادەی ئەو جۆرە چالاکیانە دەبن .


گرنگی بە کەلتوورو کەڵچەری کوردی و ئاڵوگۆڕ کردنی کەلتوورە جیاوازەکان وێستگەیەکە بۆ لێك تێگەیشتن و دروستکردنی دۆستایەتی ووڵاتان و گەلی کوردستانی ، و هەنگاوێکە بۆ ناساندنی میللەتی کوردو هەموو نەهامەتی و ئازارەکانی ، بەرەو پێش چوونی کوردستان لە ڕابردوو لە ئێستادا .

___

هیچ شتێک لە ژیاندا لە ئازادی بەنرختر نیە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

KDC

ئەمەریکا دوایی ٢٠ ساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW