KDC

سەنتەری لابۆری لالش و ئەزموونی شانۆیی لە دیدگای دوو کارئەکتەری هونەری کوردییەوە

سەنتەری لابۆری لالش و ئەزموونی شانۆیی لە دیدگای دوو کارئەکتەری هونەری کوردی یەوە .. نیگار حەسیب قەرەداغی و شەماڵ عومەر

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند


لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکان کاتێك هونەرو گرەوی شانۆ وهەنگاونانی سەدەی زێڕینی بە خۆیەوە دەبینی دوو هونەرمەندی خاوەن ئەزموون و ئەکادیمی لەگەڵ هاوڕێ و هاوەڵەکانی بوون بە ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئەو ڕۆژانەی کە شانۆیی ئەزموونگەریان درەوشاندەوە ( نیگار حەسیب قەرەداغی و شەماڵ عومەر ) .. هەر ئەو کاتە چەند هونەرمەندێکی شانۆکارو دەرهێنەرو نوسەرو ڕۆشنبیر بوون بە بناغەیەك لە پشتگیری کردیان و هەوڵی دانی خۆیانی گەیاندنە ئەو پێگەیەی کە توێژینەوەو لێکۆڵینەوەیك بێتە کایەوە بەنێوی هونەرو شانۆکارێکی پڕ لە ئەزموون و تاقیگەری ، لەچەندین بەرهەم و چالاکیدا شاری سلێمانی و بەغدایان پێکەوە گرێ دا ، وەکو ئاڵوگۆڕی داهێنانەکان .


تراژیدیاکان وکارەساتە شاراوەکان ، تێکەڵ بوون بە ئەزموونی ژیانی ئەو دوو هونەرمەندەوە ، هاوسەرگیریان بوون بە هۆی پەرە پێدانێکی قووڵ ترو هەنگاوی بەرەو باشتر ، بەوەی کە زیاتر لە جیهانی شانۆی هاوچەرخ بکۆڵنەوە ، وە پەی بۆ لایەنە شاراوانە ببەن کە نادیارن لەنێو بەڵگەو دیکومێنتاری توێژینەوەی ئەکادیمی شانۆییدا ، نوێ بونەوە و شانۆی مۆدێرن و ڕیالیستی یان ئابستراک ، کە زۆربەی پەیوەندی بەو ڕۆژگارە دژوارانەوە هەبوو ، من لەسەر ئەو تاقی کردنەوەو ئەزموونانە و پاش چاوەڕوانیەکی ٣ مانگی ئەو دەرفەتەم بۆ گونجا لە ڕێگای دکتۆر بەهات حەسیب قەرەداغی پەیوەندی بە دکتۆر خاتوو نیگار حەسیب قەرەداغی و بەرێز شەماڵ عومەر بکەم .. بە خۆشحاڵی یەوە بەدەنگی منەوە هاتن کە تێروانینێکیان وەر بگرم سەبارەت بەو گۆڕان کاری یە هونەری و ئەکادیمی یەی لەپاش ٣٧ ساڵ کە دوا جار من کارو چالاکی ئەو دوو

هونەرمەندە کوردستانییەم تێدا بینیون .
دوو هونەرمەندی ئەکادیمی وتوێژەری کە توێژینەوە لە ووردەکاریەکانی ئەو هەستانە دەکەن یان لەو پێگەیانە دەکەن شانۆ و ڕۆشنبیری و دەرخستن وووتنەوە ، ڕێگایەکی تایبەتی بۆ نمایش و پێشکەش کردن و گەیشتن بە خاڵی وەرچەرخان ، ڕێچکەی کاری ئاگادار کردنەوەو گەیاندن لە دۆزینەوەی پەیوەندییەکی نوێ دەنگ و جوڵەو ژیان بە گشتی ، کە هونەرو ژیان لەیەك جیا دەکاتەوە ، لەنێو بڕیارەکانی جوانی و ئاکارە ڕۆژانەکان ، کە کارێکی یەکلایی کرەوەیە لە هەموو پرۆژە توێژینەوەیەکان ئەوەش لە لایەن خاتوو نیکار حەسیب قەرەداغی و بەڕێز شەماڵ عومەرەوە .


لەدوای پرۆژە توێژینەوە ئەزموونگەریەکانیان سەبارەت بە تێگەیشتینی ڕۆشنبیری وفیزیایی و گەڕان لە نێو ڕۆشنبیری کارو کاردانەوەدا لە ساڵانی ١٩٨٥ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو ئەزموونەیان پێشکەش کرد ، وە لە دوای ساڵانی ١٩٩١ وە لە ئەوروپا و تاوەکو ساڵانی ١٩٩٩ ، هەرەوەك لە فۆرمەڵەی ماڵپەڕەکەیاندا هاتووە کە دوو هونەرمەندی کوردستانی ئاسایی نین ، توانیان شانۆی لالش لەساڵی ١٩٩٨ لە شاری ڤێنا لە نەمسا دابمەزرێنن ، کە سەنتەرێکی ئەزموونگەری یە بۆ توێژینەوەو هەڵکردن و نمایشی ڕۆشنبیری و کەلتوورو جیاوازەکان ، لە بەرگە گیانێکی جێگەو کاتدا ، کە بیرۆیەکی ڕۆشنبیری یە لە شاری ڤێنا ، لەساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ تێگەیشتنیان هەبووە بۆ تاقیگەی لالش بۆ شانۆکاری ، بێگومان ئەو سەنتەرە تایبەتەکرایەوە بۆ توێژینەوەو گەڕان لەسەر پێگەی ڕاهێنانی لەش و هەستەکان ، بۆ لەش و لارێکی کارا ، جێگروەی لەشێکی جوڵەکردار ، لەگەڵ توێژەرو لێکۆڵێنەوەرو خوێندکاران و پسپۆرە تایبەتەکانی ئەو کەش و هەوایە .


لەساڵی ٢٠٠٣ تاوەکو ٢٠٠٦ پرۆژەو کارێکی پێشکەتویان پێشکەش کرد لەلایەن دەرهێنەرو پێرفۆرمەر شەماڵ عومەر بەناوی ئەمتروبولوجیا ی دەنگی لەگەڵ خاتوو نیگار حەسیب قەرەداغی ، کە کاری شانۆیی لالش ی بەرفراوانترو ئەزموونگەری تر کرد لە ڕێگای سەرچاوە گۆرانییەکانەوە . لێرەدا گۆرانی و دەنگ بوو بەسەرچاوەیەک بۆ دەنگ و ئامادەیی دارایی و سەرچاوەی جوڵەی شانۆی ڕەنگ و دەنگ .
سەبارەت بەو هەنگاوانە خاتوو نیگار حەسیب قەرداغی وە بەڕێز شەماڵ عومەر هەر دوو کار ئەکتەری کوردی کە لەڕاستیدا هەردووکیان دامەزرینەر و بەڕێوەبەری لابۆری شانۆی لالشین و میتۆدی کارەکان هی هەردوکیانە، بۆیە نیگار و شەمال لەو بارەیەوە دەڵێن …… یاخود دەلێن : (( شێوازی کارکردنی تیپی شانۆی ئەزموونگەری کوردی لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو جێی سەرنج و گرنگیپێدانی شانۆکار و ڕەخنەگرانی شانۆی کوردی و عێراقیش بووە و تا ئەمڕۆش بەتایبەت ئاماژەی پێدەدرێت، هەر بەو شێوەیەش بێگومان کاریگەری لەسەر کار و تێڕوانین و جیهانبینیی  نەوەیەکی نوێی شانۆی کوردی هەبووە، گەر بێتوو ئەم کاریگەریەش راستەوخۆ نەبوبێت، واتە لە بوارت پراکتیکدا، بەڵام بێگومانکاریگەری هەبووە لەسەر دونیابینیان.

هەروەها پڕۆژەکانی ئەم گروپە لاوە ئەوسا بوونە جێی گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و جدی لە ناوەندی شانۆی کوردی و چەندەها سیمینار  لەو بوارەدا کرا، پرۆژەکانی شانۆی ئەزموونگەری کوردی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کەرکوک، هەروەها لە شاری بەغدا پیشان دراون و چەندەها ڕەخنەگر و هونەرمەندی شانۆی کوردی و عێراقی دەربارەى ئەم پڕۆژانەیان نووسیوە و تا ئەمڕۆش بەردەوام وەکو نمونە بۆ رەوتی نوێخوازی و سەرەتای ئەزموونگەری لە شانۆی کوردیدا ئاماژەیان پێ دەدرێت.
گەر باس لە کاریگەری لابۆری شانۆی لالش بکەین، هەلبەتە ئەم کاریگەرییە بەهۆی دووری جوگرافیەوە بەو شێوەیە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لەو باوەڕەداین کە بەهەمان شێوە جێی سەرنج و تێڕامانە لەلای چەندەها شانۆکاری کوردیەوە.
لە سالانی دوو هەزار و دوو هەزارویەک و پاشانیش لە دووهەزارودە نیگار حەسیب قەرەداخی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش لەسەر میتۆدی کارکردنی لابۆری شانۆی لالش، ۆرکشۆپی دەنگی و جەستەیی بردووە بەڕێوە و پێشانگای وێنەیی سەرجەم پڕۆژەکانی لابۆری شانۆی لالشی پیشان داوە و چەندەها سیمینار و چاوپێکەوتنی دەربارەی شێوازی کارکردنمانی بە ئەنجام گەیاندووە و لە ساتی ۆرکشۆپەکانیشدا چەندەها سیگمێنتی پێرفۆرمانسەکانی لابۆری شانۆی لالشی نمایش کردوە.


رەنگە کاریگەری لابۆری شانۆی لالش راستەوخۆ و ئاشکرا نەبێت بەلام گومانمان لەوەدا نیە کە کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی پراکتیکی و جیهانبینینی کۆمەلێ شانۆکار هەیە .
لەو بەریەککەوتنانەی لابۆری شانۆی لالش لوتەک شانۆکاری کوردا، کە لە سالی دووهەزارویەک هاتەدی، بەڕێوەبردنی ۆرکشۆپێک بوو لە ڕێی ئۆنلاینەوە لەسەر دەستی نیگار حەسیب قەرەداخی لە چواچێوەی دیداری خانمانی شانۆکاری کورد ، لەم ۆرکشۆپەدا بەدەر لەوەی کە نیگار بەردەوام لەگەڵ بەشداربوانی ۆرکشۆپەکە، گفتوگۆی چڕ و پڕی لەسەر بەکارهێنانی دەنگ و جەستە لە پێرفۆرمانسدا دەکرد، ئەوا لەهەمان کاتدا دەرئەنجامێکی ئاشکرای ئەم ۆرکشۆپە، بەئەنجام گەیاندنی یانزە پێرفۆرمانسی ڤیدیۆیی بوو لە تەک دە خانمی شانۆکاری کورد ، کە جەخت دەخاتە سەر کاری پێرفۆرمانسی لە ڕێی دەنگ و وێنە و ڤیدیۆوە .

لە مانگی هەشتی ساڵی 2021 تاوەکو مانگی ئاداری ساڵی 2022 هۆلی شانۆی لالش لە ڤییەنا لە ژێر کاری چاکسازی و بەرفراوان کردندا بوو، لە ئێوارەی نۆزدەی مانگی ئادار بە میوانداری چەندەها هونەرمەند و کەسانی پسپۆری هونەر و شانۆ و سپۆنسەرەکانی بەشی کولتوری شارەوانی ڤییەنا و وەزارەتی هونەر و رۆشنبیری وولاتی نەمسا ئامادەی سێرێمۆنی کردنەوەی شانۆی لالش بوون . بەم شێوەیەش ماڵی لابۆری شانۆی لالش پێکهاتووە لە سێ نهۆم و پێنج هۆڵی جیاواز و دوو ئۆفیس دەگرێتە خۆی کە ئەمە کارێکی هەروا ئاسان نییە لە شارێکی هونەر باڵای وەکو شاری ڤییەنا و لابۆری شانۆی لالش ئەمرۆکە بە یەکێک لە گرنگترین شانۆکانی وولاتی نەمسا ئاماژە ئەکرێ کە دوو شانۆکاری کورد دایانمەزراندوەو دەیبەن بەڕێوە )) .


شەماڵ عومەر
دەرهێنەر و پێرفۆرمەر
هەر لە تەمەنێکی لاویدا و تاوەکو ئەمڕۆ بێ داپڕاندن کاری شانۆیی دەکات
ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە شاری بەغداد 
لە کۆتایی 1991 وە لە شاری ڤییەنا پایتەختی نەمسا نیشتەجێیە
بڕوانامەی ماستەر  کۆلێژی زانستی شانۆ و کۆلێژی سۆسیۆکولتورئەنترۆپۆلۆژی لە زانکۆی ڤییەنا
دامەزراندن و بەڕێوەبردنی  “
تیپی شانۆی ئەزموونگەری کوردی” لە شاری سلێمانی، و نوومایشتکردنی چەندەها ئەزموونی ناوازە کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو بوونە مایەی سەرنج و تێڕوانینی تایبەت و تا ئەمڕۆش لەسەر ئەو ئەزموونانە زۆر بە تایبەت قسەیان لەسەر دەکرێت
دامەزراندنی لابۆری شانۆی لالش لەتەک نیگار حەسیب قەرەداغی هاوسەریدا لە ساڵی 1998 و کردنەوە و بەڕێوەبردنی هۆلی تایبەت بە کاری خۆیان لە سالی 2000وە لە شاری ڤییەنا
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری
International Center of Voice Anthropology/ Theory and Praxis in Vienna
بەشدارییکردن لە چەندەها فیستیڤاڵ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە زۆرینەی وولاتانی ئەوروپا و وولاتانی عەرەبی و یابان، و بێگومان لە هەرێمی کوردستانیش، بە پێرفۆرمانس و ۆرکشۆپ و لابۆر بەڕێوەبردن. یەکێک لەو فیستیڤاڵە گەورانە فیستیڤاڵی ساڵی گرۆتۆڤسکی بوو لە پۆلۆنیا کە لابۆری شانۆی لالش لەتەک پیتەر بروک و ئئیجینۆ بەربا و ڕیچارد شێخنە و تاداشی سوزوکی و پینا باوش پڕۆژەی خۆیان بە سەرکەوتوویی نوومایشت کرد
ووتنەوەی وانە لە بواری شانۆ و پێرفۆرمانسدا لە چەندەها زانکۆی جیهانی
لە سالی 2012 نیگار و شەماڵ لێکتۆری  میوانن لە زانکۆی ئینسبروک لە نەمسا لە کۆلێژی
Peace and conflict studies
و لە سالی 2018 لێکتۆری میوانن لە ئەکادیمیای
Forum Civil Peace
لە شاری بۆن/ئەلمانیا
ئالوگۆڕی میتۆدی و پراکتیکی لەتەک چەندەها گروپ و هونەرمەندانی جیهانی، لەوانە ئویجینۆ بەربا، بەبەشداریکردن لە دیداری شانۆی ئەنترۆپۆلۆژی و هەروەها سەنتەری گرۆتۆڤسکی و تۆماس ڕیچارد
چەندەها خەلاتی پێبەخشراوە لەسەر ئاستی جیهانی
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانەwww.lalishtheater.org

نیگار حەسیب قەرەداغی
لە دایکبووی شاری سلێمانی
1988  دەرچووی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە شاری بەغداد
1988-1991 مامۆستای شانۆ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ
لە سالی 1984 تاوەکو ئەمڕۆ بێ داپڕاندن کاری شانۆیی دەکات
لە کۆتایی 1991 وە لە شاری ڤییەنا پایتەختی نەمسا نیشتەجێیە
سالی 2000 بڕوانامەی ماستەر و لە سالی 2006 بڕوانامەی دکتۆرا لە کۆلێژی زانستی شانۆ و کۆلێژی سۆسیۆکولتورئەنترۆپۆلۆژی لە زانکۆی ڤییەنا
دامەزراندنی لابۆری شانۆی لالش لەتەک شەماڵ عومەری هاوسەریدا لە ساڵی 1998 و کردنەوە و بەڕێوەبردنی هۆلی تایبەت بە کاری خۆیان لە سالی 2000وە لە شاری ڤییەنا
بەشدارییکردن لە چەندەها فیستیڤاڵ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە زۆرینەی وولاتانی ئەوروپا و وولاتانی عەرەبی و یابان، و بێگومان لە هەرێمی کوردستانیش، بە پێرفۆرمانس و ۆرکشۆپ و لابۆر بەڕێوەبردن. یەکێک لەو فیستیڤاڵە گەورانە فیستیڤاڵی ساڵی گرۆتۆڤسکی بوو لە پۆلۆنیا کە لابۆری شانۆی لالش لەتەک پیتەر بروک و ئئیجینۆ بەربا و ڕیچارد شێخنە و تاداشی سوزوکی و پینا باوش پڕۆژەی خۆیان بە سەرکەوتوویی نوومایشت کرد
ووتنەوەی وانە لە بوارەکانی شانۆ لە چەندەها زانکۆی جیهانیدا،
لە سالی 2012 نیگار و شەماڵ لێکتۆری  میوانن لە زانکۆی ئینسبروک لە نەمسا لە کۆلێژی
Peace and conflict studies
و لە سالی 2018 لێکتۆری میوانن لە ئەکادیمیای
Forum Civil Peace
لە شاری بۆن/ئەلمانیا
ئالوگۆڕی میتۆدی و پراکتیکی لەتەک چەندەها گروپ و هونەرمەندانی جیهانی، لەوانە ئویجینۆ بەربا، بەبەشداریکردن لە دیداری شانۆی ئەنترۆپۆلۆژی و هەروەها سەنتەری گرۆتۆڤسکی و تۆماس ڕیچارد
چەندەها خەلاتی پێبەخشراوە لەسەر ئاستی جیهانی
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانەwww.lalishtheater.org

___

گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد لە سوید، وەکو شوێنەواری مێژوویی دەپارێزرێت

KDC

میونشن: ڕەوەندی کوردستانیان بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆڕبەندی دیالۆگی ئینتیمایی نیشتمانی سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW