KDC

هونەری چاپکردن و تەکنیکە جیاوازەکانی شێوەکاری کورد مەریوان جەلال

ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر


تەمەن ئەو پەڵە هەورە سپییە کە دێت و دەڕوات گوزەر دەکات .. ئەو کاتەی کەلە تەمەنی ١٧ و ١٨ ساڵیدا بووم .. هاوڕێی تەمەنم شێوەکاری کورد مەریوان جەلال کەریم لە پەیەمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی لە هەوارەبەرزە ناسیم ،کە هیواو ئەستێڕەیەکی گەش لە چاوەکانماندا دەدرەوشایەوە ، قوتابی هونەر و مرۆڤایەتی بوین لە ژێر دەستی پۆلێك لە هونەرمەندە پێشەواکانی کورد .. ئێمە داهاتووی ئەو کوردستانە بوین کە مامۆستاکانمان شەو ڕۆژیان بۆ ئێمە دەخستەوە لە فێر بوون و گرنگی دان بە هونەری شێوەکاری .
مەریوان جەلال کەریم لەدایک بووی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی 1966 ئێستا لە شاری لەندەن نیشتەجێیە هەر لەوێش کاردەکات.


لەساڵی 2011 بەکالورێسی لە سیرامیک لە زانکۆی کەمبریل وێڵ بەدەست هێناوە ،هەر لە هەمان زانکۆ لە ساڵی ٢٠١٤ ماستەری لە چامەنییدا(Printmaking) لە هونەری بینیندا بەدەستهێناوە. هونەرمەندێکی فرە چەشنە لە بەکارهێنانی تەکنیك و قوتابخانە هونەری یە جیاجیاکان و بەکار هێنانی ماتریاڵەکاندا ، کارەکانی ڕەنگدانەوەی ئەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی ڕۆژانەن کە ڕوودەدەن وە یان ڕوویان داوە لە ڕابردوو لە داهاتوودا و بەرهەمەکانی وەک ڕەخنەیەک بەرامبەر بە بارە کۆمەڵاییەکان و باری ڕامیاری و هەرووەها کەلتوور ئاراستە دەکات وە بەکارهێنانی سەرچاوە مێژوویەکان کە پەیوەندیان بە نیشتمانەوە هەیە ، دۆزینەوە و نیشاندانی پەیوەندی نێوان بابەت و ژینگە. لە کارەکانی هونەرمەندا سنوور بۆ بە کارهێنانی ماتریاڵ نیە پەیوەست نیە بە یەک ماتریاڵ و یەک کردارەوە هەمیشە ماتریاڵ لە خزمەت کارەکەیدا بەکار دەهێنێ بە کارهێنانی سیرامیک، چاپ، وێنەکێشان وە هەرووەها ماتریاڵی جیاواز.


کاتێك گوزەر دەکەیت بەنێو ژیان و کارە هونەریەکانی هونەرمەندی شێوەکاری کورد مەریوان جەلال کەریم زۆر ڕەندهم لا دروست بوو ، وام بە چاك زانی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بۆ کارەکان و فۆرم و تێڕوانینەکانی هونەرمەند بکەم ، ئەگەر هونەرمەند دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی یە ، پۆلێك لە مامۆستای ئەکادیمی وانەیان بە هونەرمەند وتۆتەوە ، بەڵام ئەو ڕۆژانەم لەیادە کە ڕۆژانە هونەرمەند مەریوان سەرقاڵی هێڵکاری سروشت و دەموو چاو مۆدێلە هونەریەکان بوون لە چایخانەو سەرشەقام و دەرچوون بۆ سروشت و گرنگی دان بە دروست کردنی فۆرم لە نێو سکێچەکانی ، گرنگی دەان بە لەش و لاری مرۆڤ بەهەموو جوڵەکانی یەوە بەتایبەتی شێوەی باڵاو دەم و چاو دەست و جوڵە جیاجیاکانی مرۆڤ لە هەموو کاتەکاندا ، لەهەمان کاتدا گرنگی بەکاری ئاوی دەدا کە وانەیەکی گرنگە لەهونەری شێوەکاریدا ، بنەماکانی ئەکادیمی ئەو ڕێچکەیە بوو کە سەرەتایەکی تۆکمەیی لە سەر دروست کرد ، هەر لەوێوە هەنگاوی نا بەرەو کارە ڕۆنی و گرافیکی و فۆرمەلە کردنیان لە نێوان چوار چێوەی کەنفاسەکاندا ، لەدوای دەرچوون لە پەیمانگا ئەو قۆناغەکانی هونەری شێوەکاری گواستەوە بۆ بەر بڵاوی هونەر لە سنووری خۆی و چوە نێو ئەو قوتابخانە هونەریانەی کەلە هەموو جیهان ناسراون وە پیادە کراون ، بێگومان کەلتووری کوردی یان فۆلکلۆری کوردی بە شێکی هەرە گرنگ بوون لە نێو پرۆسە کاری ئەو هونەرمەندەدا .
هزری هونەرمەند لەو ڕوانگانەوە سەرچاوەی گرتووە کە خوێندنەوەو توێژینەوەیەکی گشتگیری ئەنجاو داوە لە کۆی ئەزموونی ژیانی هونەریدا بەتایبەتی شارەزای لەسەر هونەرمەندانی جیهانی و قوتابخانە هونەریەکان و مێژووی هونەرو ئەو سەدانەی کە هونەری شێوەکاری ڕۆڵێ هەبووە بۆ پێش خستنی ڕۆشنبیریەتی هونەری هاوچەرخ ، بە هۆی تێکەڵ بوون و گۆڕینەوە و ئاڵوگۆڕی هونەری یەوە لە ڕێگای سیمینارو خوێندنەوەو بە ئەکادیمی بوون و زانستە هونەریەکان ئەو ڕوانگەیەی وە تێڕوانینەی کەهەیەتی بوون بە بنەمای سەرچاوە ئەزموونەکانی .


لەو ڕوانگەیەوە من دەمەوێت دیدەیەك لە ئەزموون و کارە هونەریەکانی هونەرمەند مەریوان جەلال بگرم بە دابەش کاری ڕەنگەکان و هونەری لێك نزیك کردنەوە ، واتە کاتێك مرۆڤ نیگا لە ڕەنگەکان دەگرێت و دەیەوێت خوێندنەوەیەك بۆ ئەو ڕەنگانە بکات کە هونەرمەند هەڵبژاردەی کردوون ، ئەوا لێك نزیك بونەوەیەك لەبەینی مرۆڤ و کارە هونەری کەدا دەبێت ،هەڵبژاردەکەشی ئەو مرۆڤە زیاتر دەباتە نێو قووڵایی کارەکانەوە . لەو هەڵبژاردەیەشدا هونەرمەند بە ئەزموونی قووڵی ئەوەی ڕێكخستووە ، ویستویەتی سەرەنجی بینەری تێدا جێگا بکاتەوە ، بێگومان هەروەك باسمان کرد کاریگەری ئەکادیمی و قۆناغە جیاوازەکان لەسەر کارە هاوچەرخەکان لەنگەری گرتووە ، هەر بۆیە دەست نیشان کردن کاری لە پێشینەی هونەرمەندە چ بۆ ڕەنگەکان چ بۆ فۆرمەلەکان ، ئەو سەرچاوەیە چین کە فۆرمەکان و ئایدیای تێڕوانینەکان لە یەکتری جیا دەکاتەوە ، بێگومان ئەزموون .. تاقی کردنەوەی بەردەوامی هونەرمەند لە ژیانی هونەریدا ئەوەی دەرخستوە کە بتوانێت ئەو قۆناغە هاوچەرخی یە بهێنێتە پێشەوە وە ببێتە جێگای سەرەنجی مرۆڤەکان .. پشت بەستن بە کەلتووری کوردی و فۆلکلۆر ژیانداری لە نێو کۆمەڵگای کوردەواریدا ئەوانە هەموو دەبەستێتەوە بە سروشت چیاکان وە ژیانی تاکەکان لە نێو گوندەکان و نێو شاردا ، کۆی فۆلکلۆری کوردی هەوێنی هەموو ئەو کارانەن کە هونەرمەند مەریوان دەستیانی بۆ بردوە ، هەر ئەو ڕەنگدانەوەیە کە چ بە ڕێبازی ڕیالیزمی یان ڕیالیستی و دەربڕین خوازی تادەگاتە هونەری هاوچەرخ ، واتە هەر فۆرمەڵەیەك لە بەرگێکی تر و تایبەتدا کاری لەسەر دەکرێت .
تەکنیکی هونەری لەدایك بووی ئەزموونەکانە ، بۆیە شێوەکار مەریوان جەلال خاوەن ئەو ئەزموونە پڕو چڕەیە کە بە درێژای تەمەنی توانیوێتی تەکنیکەکان لە پرۆژە جیاوازەکاندا بەدەر بخات ، بۆ هەر پرۆسەیەك یان پێسانگاو وورك شۆپێك بیری لەوە کرۆتەوە کە چ تەکنیکێك هەڵبژێرێت ،چی گونجاوە بۆ ئەو جۆرە کارانە ، ئەمە وای کردوە کە ببێتە خاوەن ئەزموونێکی گرنگ لە بواری کارە هونەریەکانیدا .

پۆشاکی کوردی لە نێو کارە فیگەریەکاندا و کەرەستە بەکارهێنەرەکان هەمان ئەو فۆرمانە کۆ دەکاتەوە ،و تایبەتمەندێتی خۆی دەداتە ئەو تابلۆیەی کە سەرچاوەکەی ئەزموونە جیاجیاکانە ، ئەگەر زیاتر بچینە نێو بابەت و هەڵبژاردەی فۆرمەکانەوە ئەوا مێژووی میللەتەکەمان دیارو ئاشکرایە و هەموومان وەکو دیاردەیەکی سروشتی کە وەرچەرخاوە دەستی بۆ دەبەین و لەنێو کارە هونەریەکاندا بەکاریان دەهێنین و دەمانەوێت پیشانی هەموو خەڵکانی بدەین کە ئێمە ئەو کەلتوورەین ، دەست بردن بۆ ڕەنگە کوردەواری یەکان کە هەمان شت لە پۆشاك و لە جلو بەرك و بەکارهێنراوەکاندا بەکاریان دەهێنین ، هونەرمەندی شێوەکاری کورد مەریوان جەلال ئەوانەی وەکو باگراون یان فۆرمەلە لەکارە هونەریەکانیدا بەدەرخستووە.
قۆناغەکانی شێوەکاری کورد مەریوان جەلال زۆرن بەپێ ی ئەو کارانەی کە ئەنجامی داون وە قۆناغ بە قۆناغ و ساڵ بە ساڵ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە ، گەیشتۆتە ئەو قۆناغەی کە من سەرەنجی لێ دەگرم ، ئەویش هونەری چاپ و خوێندنەوە بۆ قۆناغەکانی هونەری چاپ و مۆرکی نەخشخوازی و هونەری سیرامیك و تاقی کردنەوەی گڵە جیاجیاکان و ئامادەکاری کردن بە شێوەیەکی هاوچەرخ ، بەتایبەتی هونەری چاپ کردن لە سەر سیرامیك ، وەکو چاپی سکرین و چاپی مۆنۆ و چاپی ڕاستەوخۆ وە چەند جۆرێکی تر لە تەکنیکی چاپکردن ، گواستنەوەی هونەری کۆلاج لەبەر دەستەیی یەوە بۆ چاپە گرافیکی یە میتالی یەکان و لە ئەزموونێکی تری کارەکانیدا ڕەنگ دانەوەی سروشتی هونەری ٣ دی بە شێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخ لە سەر قوڕە سوورو ساردەکان ، ئەمانەش بە شێکن لەو پرۆسە کارە هونەریانەی کە هونەرمەند لە ژیانی هونەریدا ئەنجامی داوون وە گرنگیان پێ دەدات ، بێجگە لەوەیش کە هەردەم سەرقاڵی توێژینەوەی زانستی یە لەو بوارەدا کە چۆن بگاتە لوتکەی ئەو ئەزموونانەی کە ئەنجامی نەداون ،و دەیانەوێت لە داهاتوودا ڕێگەو چارە هونەریەکیان بۆ بدۆزێتەوە .


چاپ لە دەیدەیی و دوبارە بونەوەیاندا، گواستنەوە بۆ ڕوبەرە ئەندازیارییەکان و پەیوەندی هونەری ڕەنگ و شێوەکاری لەگەڵ هونەری سیرامیك و داڕشتنی بە شێوەیەکی تەکنیکی هونەری ئەو کارەیە کە هونەرمەند مەریوان جەلال خۆی تێدا دۆزیوەتەوە .
ئامانجی ئەزموون و کارە هونەریەکان چالاکی یە هونەریەکانی شێوەکاری کورد ئەوەیە کە پردی بەیەك گەیشتن لە نێو لەندەن و کوردستان بە شێوەیەکی زۆر هاوچەرخانە گرێ بدات و سوودی ئاڵووگۆڕ بنەمایەك بێت بۆ ئەو هەنگاوانەی کە کردویەتی ، کاتێکیش سەرەنج لە چالاکی یە هونەیەکانی دەگریت ئەو ئەزموونەمان پێش چاو دەکەوێت کە تێکەڵیەکی لێك نزیك بونەوە ،و زمانحاڵی هەیە هەموو کارەکان و چالاکی یە هونەریەکان ، ئەمەش ئەو گرنگی دانەیە کە هونەرمەند پلان و بنەمایی خۆی بۆ داناوە .
ئەو هاوچەرخێتی و تەکنیك و مۆدێلە نوێ یە چ لەکارێکی گەورەدا یان لە کاری بچوکدا یان درێژو لاکێشەیی ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کەئەو لە هەموو وێستەیەك جێگە پەنجەو دەستی دیارە چ لە کارە هونەریەکان وە چ لە داهێنانەکانی ، بەتایبەتی کاتێك کە سەرقاڵی وورك شۆپێك دەبێت و کۆمەڵە تەکنیك و کەرەستەو ڕەنگێکی نوێ دەخاتەوە ، ئیدی ئەگەر کاری سیرامیکی بێت یان گرافیکی یان کارە دەستی یەکان ، شێوەکار مەریوان جەلال کەریم … هەر ئەو هونەرمەند و ئەستێرە درەوشاوەیە کە پێش ٣٩ ساڵ پێش ئێستای تەمەنی درەوشایەوە وە هەر بەو ڕووناکی هونەری یەوە دەیبینم .
ساڵی ١٩٨٩ پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە لەشاری لەندەن نیشتجێ یە ، ٢٠٠٤ بروانامەی لە هونەری دیزاین دا لە نیوهام کۆلێج وەرگرتووە.
٢٠٠٥بۆ٢٠٠٧کۆرسی دبلۆمای بەرزی لە سیرامیکدا خوێندووە.
٢٠٠٨ بۆ ٢٠١١زانکۆی هونەر لە لەندەن (کۆلێجی کەمبیروێڵ) خوێندنی سیرامکی خوێندووە.


٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤زانکۆی هونەر لە لەندەن ماستەری لە چاپگەری (Printmaking) لە زانکۆی کەمبیرێڵ خوێندووە.
کارەکانی لە ووڵاتانی بەریتانیا، هۆڵندا، سوید، ئەلمانیا، ئەمریکا، یابان و کوردستان نمایش کردووە. خاوەنی چەندین بابەتی نووسینی هونەرییە ، هەرووەها وەرگێرانی کتێبێک لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی بە ناوی (جێگرەوەی کوورە و تەکنیکی جۆشدان) کە تایبەتە بە سیرامیک لە ساڵی ٢٠١٨ بەچاپ گەیاند.
لەساڵی ٢٠١٧ لە ئەنجومەنی وەزیران لە شاری لندەن لە یادی جەژنی نەوۆزدا بە باشترین هونەرمەندی ساڵ هەڵبژیردرا.

___

بەلجیکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازدەکات

nusar1

تەرمی کۆچبەران لە نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا دۆزراوەتەوە،کە لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکان پارچە پارچە کراون

nusar1

ئەمەریکا هاوکاری دیکەی جیاوازی ئۆکرانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW