خانمە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد ئاینوور دۆغان، بەیه‌كێ له باشترین گۆرانیبێژه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردرا وخه‌ڵاتی وۆمێکسی پێ به‌خشرا.
وۆمێکس (World Music Expo ) پێشانگەی موزیکیجیهانی، کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی وگەشەپێدانی موزیکی گەلان، سەنتەرەکەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە، هەموو ساڵێ لە مانگی ئۆگەستدائەم خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین موزیسیان و گۆرانیبێژ،ئەمساڵ خەڵاتەکەیان بەخشییە خانمە گۆرانیبێژ وهونەرمەندی کورد، ئاینوور دۆغان.
دەستەی بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی وۆمێکس رایانگەیاند، ئەمخەڵاتە بۆ ئەمساڵ بەخشرایە ئاینوور دۆغان، لە پێناوهەوڵ و خه‌باته به‌رده‌وامه‌كانی له پێشخستنی هونه‌ریگه‌له‌كه‌ی و زیندووهێشتنه‌وه‌ی كولتووری گه‌لی كورد وه‌كگه‌لێكی دێرینی جیهان.
ئاینوور دۆغان له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كەیدا، ئاماژه‌یبەوەدا، كه موزیک كلیلی دۆزینه‌وه‌ی کولتووری گه‌لانه، به تایبه‌ت کولتووری ئه‌و گه‌لانه‌ی كه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یانده‌درێت، هونه‌ر و کولتووری جیاواز، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یئێمه گه‌لی له یه‌كتر جیاوازین، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مووگۆرانی و نۆت و ئاوازه‌كانی موزیکی هه‌ر گه‌لێکیجیهان، به‌شێکە له کەلەپووری مرۆڤایه‌تی.
هەروەها ئاینوور دۆغان ئەوەشی خستەڕوو، کەشه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه به نوێنه‌رایه‌تی موزیک و کولتووریگه‌لێكی گه‌وره‌ی وەک کورد ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدەبەخشرێت و، تا ئێستا