KDC

مۆزەخانەی شیوەکاری کورد دارا محمد عەلی کرایەوە


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
لە ڕۆژی ٧ / ٦ / ٢٠٢١ ڕۆژی دووشەمە لە شاری زەیتوون – هەولێری پایتەخت لەلایەن پارێزگاری هەولێر ( ئومێد خۆشناو ) وە بەڕێز ئەحمەد کانی بەرپرسی پەیوەندییەکان مۆزەخانەی ئاوێنە ی تایبەتی هونەرمەندی شێوەکاری کورد دارا محمد عەلی کرایەوە ، بۆ هەموو ڕۆشنبیران و نوسەران و گەشتیاران و خەڵکانی کوردستان ، بەئامادەبوونی کۆمەڵێك لە نوسەران و هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کوردستانی ، کە کۆمەڵێك کاری تابلۆی گەورەو بچووك و پانۆڕاماو چیرۆك و بەسەرهات و ئاوێنە شکاوەکان و مۆنتیڤ و تابلۆ کەلتووریەکان و پاشماوەی زێدەی باو باپیران لەو مۆزەخانەیەدا نمایش کراون وە ڕۆژانە بینەران دەتوانن سەردانی بکەن .
پرۆژەی بە مۆزەخانە کردنی بەرهەم و کارە هونەریەکانی هونەرمەند دارا محمە عەلی لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆی ئەنجامی داوە کە بریتین لە ماڵێکی پڕ لە شێوەکاری و ئەزموون و کارو چیرۆك و بەسەرهات و نمایشی هەموو لەو کارانە دەگرێتە خۆی کەلەماوەی ئەزموونی ژیانیدا ئەنجامیانی داوە .
ئەندامێتی مامۆستا دارا محمد عەلی:
ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ، کۆمەڵەی وێنەکێشانی عێراقی ، نەقابەی هونەرمەندانی عێراقی وکۆمەڵەی پەیکەرسازانی عێراقی و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری هەولێرو سەنتەری کاری دەستی هەولێر.

___

لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا 81 حاڵەتی پێشێلکاری بەرانبەر کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە 

KDC

بۆبەڕێزان لە دەزگای ڤیسڤاڵی شانۆی کەرکوک

nusar1

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ نووسەری پەرتووکی ”موعجزەی کوردەکان”

nusar1
KDC

FREE
VIEW