KDC

نوسەر داڤان یەحیا خەلیل DAVAN YAHYA KHALIL لە کەناری ئازادیدا و کوردستان بەرەو سەربەخۆیی


ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر
نوسەرو ڕۆژنامەنووس و بیرمەند داڤان یەحیا خەلیل لە پەراوێزی کۆنگرەی ڕەوەندی کوردستانی لەهەولێری پایتەختی کوردستان بە ڕێکەوت یەکترمان ناسی و کەوتینە گفتوو گۆ بە کرمانجی یەکی پاراو کە وام دەزانی هەموو کوردستانی باکوور و ڕۆژئاوا لێرەن ، ئەو دوو پەرتووکەی پێ بەخشیم کە گرنگیەکی تایبەتی زۆری لەل لای من هەبوو ، بەتایبەتی ئەو کاتەی کە باس لە سەربەخۆی کوردستان و ئازادییەکان دەکرێت ، ئەو کاتەی کە بینیم کە چۆن سەرۆك بارزانی کوردستان دەگەیەنێتە کەناری سەربەخۆیی و ئازادی .
پەرتووك هەردەم لەلای من پیرۆزو پڕ بەها بوون ، بەتایبەتی ئەو قەڵەمەی کە بە دوای ئازادیەکانی ووڵاتەکەمدا دەگەڕێت یان سەربەخۆی بۆ کوردستانم دەهێنێت ، ئەو نوسەرە پڕ ئەزموونە کەلە بەریتانیاوە هەوڵ و ماندێتی یەکانی خستۆتە گەڕ لە دوو چاپ کراودا نمونەی کارو ماندوێتی یەکانم بینی ، ئەویش یەکەم پەرتووکی بەناوی لە کەناری ئازادیدا کە باس لەو ئازادی یەدا دەکات کە چەندین سەدەیە میللەتی کورد وێڵە بەدوایدا ، وە ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی کە خەونی هەموومان بوون و هەزاران شەهیدی و لاوی قارەمان لەو پێناوەدا خۆیان بەخت کرد .. لەپاش جینوسائیدو ئەنفالکردنی بە هەزران ڕۆڵەی کوردستان .. سەرۆك مەسعوود بارزانی چۆن توانی کوردستان بگەیەنێتە کەناری سەربەخۆیی.
نوسەر داڤان یەحیا خەلیل لە پەرتووکی کوردستان بەرەو سەربەخۆیی کەبە زمانی ئینگلیزی چاپکراوە لە دوو توێ ی ٢٠٩ لاپەڕەدا کە بەرگەکەی بە شێوەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە ووڵاتی بەریتانیا چاپ کراوە ، بێگومان ئەم بەرهەمە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەك وەکو ئەمازۆن ڕێکخراوە بۆ بڵاوکردنەوەو وەشاندن ، وە پەرتووکی لەکەناری ئازادیدا بەهەمان شێوە بە زمانی ئینگلیزی و لەبەرگێکی ڕەناگوڕەنگ لە ٢٢٧ لاپەڕە چاپ کراوە ، کە نوسەر باس لە ڕووداوەکان دیکومێنتاری و ووتەکانی سەرۆك بارزانی دەکاتەوە لەو ماوەیەی کە هەنگاوەکان بەرەو سەربەخۆی دەڕۆیشتن .
باس کردن لە مێژوو وە ڕوداوەکان و کارەساتە جیاجیاکان و حکومەتە یەك لە دوای یەکەکان و دەسەڵاتە جیاجیاکان لە دوو توێ و بەڵێن و کۆبونەوەی سەرکردە کوردەکان و پابەند نەبوون بە یاساو ململانێ ی نێودەوڵەتی و دژایەتی کوردستان و بابەتی ڕیفراندۆم ئەمانە هەموو ئەو ڕوداوانەیە کەلە ڕابردوودا ڕویان داوە ولە ژێر دەستی سەرۆك بارزانی هەنگاوی بۆنراوە ، هەر ئەویشە کە دۆزی کوردستانی گەیاندە کەناری سەربەخۆیی .

___

عدنان کەریم دەنگێک پڕ لە ئەوین

KDC

پەرتوکێک لە پێناو ناساندنی شارەکانی کوردستان بەیەکتر بڵاودەکرێتەوە

nusar1

ئەحمەد کایا رۆحێکی یاخی

KDC
KDC

FREE
VIEW