KDC

واژۆ کردنی سێ پەرتوکی هونەری شێوەکار محمد هاشم

ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر ……
ئەمڕۆ ١٨ / ١٢ / ٢٠٢١ کاتژمێر ٤ ی ئێوارە لە کتێبخانەی مەم و زین لە داون تاون ، سەنتەری شاری هەولێر لە ڕۆژێکی نمەباراناویدا هونەرمەند و شێوەکار محمد هاشم واژۆی لەسەر سێ پەرتوکی هونەری شێوەکاری خۆی کرد ، بەناوی ( هونەری پیرۆز و ڤان کوخ و هونەری ئابستراك )
کە بە شێوەی دیزاین و چاپێکی پێشکەوتوو بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کراوە ، کە هەریەکەیان باس لە هونەری شیوەکاری جیهانی دەکات ، بەتایبەتی لەنزیکەوە هونەرمەندی ناسراوی هۆڵەندی ڤان کوخ بناسرێت لە ژیان و کارە هونەریەکانی وە تابلۆکانی بە شێوەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ چاپ کراوە ، وە پێشتریش لەساڵی ٢٠١٩ پەرتوکێکی تر لەسەر هونەرمەندی پەیکەرساز ڕودان ی بە چاپ هەیاندووە .
هونەری ئابستراك بەشێکی ترە لە پرۆژەکەی هونەرمەند و شێوەکار محمد هاشم ، کە تێیدا باس لە مێژووی هونەری ئابستراك دەکات بە شێوەیەکی ئەکادیمی ، وە ڕوون کردنەوەیەکی تەواو لەسەر قوتابخانەی هونەری ئابستراك .. پەرتووکی هونەری پیرۆز یەکێکە لەو پەرتوکانەی کە باس لە پیرۆزی هونەرو گرنگی هونەر دەکات لە ژیانی مرۆڤدا ، ئەم هەنگاوانەی هونەرمەند محمد هاشم لەگەڵ ئەوەدا هاتووە کە ڕۆشنبیری هونەری دەوڵەمەند دەکات وە قوتابیانی پەیمانگاکان و کۆلیژەکان وەکو سەرچاوەیەك بەکاریان بهێنن ، لەپاڵ کارە هونەریەکانی وە گرنگی دان بە قوتابیانی هونەری ، شێوەکار محمد هاشم هەردەم سەرقاڵی پلان و هەنگاوی نوێ یە بۆ ڕووناك کردنەوەی جیهانی هونەری شێوەکاری کوردی .

___

نوسەر داڤان یەحیا خەلیل DAVAN YAHYA KHALIL لە کەناری ئازادیدا و کوردستان بەرەو سەربەخۆیی

KDC

مۆزەخانەی شیوەکاری کورد دارا محمد عەلی کرایەوە

KDC

مرۆڤایەتی چۆن بە ChatGPTو زیرەکی دەستکرد جیهانەکەمان دەگۆڕێ؟!.

nusar1
KDC

FREE
VIEW