KDC

Tentoonstelling Brieven uit de oorlog. پێشانگای هونەری نامەکان لە بەرەی جەنگەوە


کۆمەڵە هونەرمەندێك لە هەموو ووڵاتانی جیهانەوە بەشداری دەکەن لە پێشانگایەکی هونەری بەناوی نامەکان لەبەرەی جەنگەوە کە تەرخان کراوە بە شەڕ و کارەساتەکانی شەڕ .


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند …
ڕێکخراوی میزوپۆتامیا لە بەلجیکا وەکو رێکخراوێکی هونەری و کەلتووری و ڕۆشنبیری کە خاتووی هونەرمەند ئەڤین کاکەیی سەرپەرشتی دەکات و بە ڕێوەی دەبات ، ساڵانە چەندین کارو چالاکی جیاجیا ساز دەکات لەنێو شاری خێنت وە شارەکانی تری ووڵاتی بەلجیکا کە زۆربەی ڕەوەندی کوردو عێراقی لە خۆ دەگرێت وە گرنگی دەدات بە بۆنەو چالاکی یە هونەریەکان و ڕۆشنبیریەکان ، لەم وەرزەی ساڵی نوێ دا ٢٠٢٢ ئەو پرۆژەیەی ئامادە کردوە کە پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری و ڕۆشنبیری لە شاری خێنت – بەلجیکا ساز بکات کە رتاوەکو ئێستا ٢٠ هونەرمەند و ڕۆشنبیر لە ووڵاتانی جیاوازەوە بەشدار دەبن بۆ نمایشی کارە هونەریەکانیان لە ٢٨ / ١ / ٢٠٢٢ لە شارەوانی خێنت ، کە هەریەکەیان بە ٣ کاری هونەری بەناونیشانی (( نامەکان لەبەرەی جەنگەوە )) واتە دەربڕین لەو کارەسات و ڕۆژانە دەکەن لە دایکان و کەس وکاری ئەو مرۆڤانەی کە نێو جەنگەکاندا دەچەنگێن ، هەواڵ و نامەیەکیان بۆ بێت و سەبووریەکی مان ونەمان بدەن بە خانەوادەکەیان ، هەر یەك لەو هونەرمەندانە بە شێوازو ستایل و جۆرە تەکنیکێکی هونەری دەربڕین لە کارەساتانە دەکات کە ڕوویان داوە یان ڕوو دەدەن لەداهاتوودا ، نمایشی کارەسات و هاوارو تۆقاندن دەکەن کە چی ڕوو دەدات یان چی رویداوە ، دەربڕینە لەکارەساتە مرۆیەکان و بێ سەرو بێ شوێنی مرۆڤەکان لەو بارودۆخەدا .
ئەم پێشانگایە هاوارێکی ناڕەزایی یە وە نامەی هونەرمەندانە دژی شەڕو لێکەوتەکانی. بەشداریەکانیان سڵاوێکە بۆ هونەرمەندە ڕەسەنەکان کە هاوبەشن لەو پرۆسەیەدا کە سڵاو دەنێرن بۆ بەرکەوتەی شەڕو کەس و کاریان ، ئەم بابەتە ئەوەندەی فۆرمەلەیەکی مرۆڤایەتی یە وە بەدوای ئاشتی بۆ ئەو گەلانە دەخوازێت ، ئەوەندەش گرنگە کەبە دەنگ و ڕەنگ لەگەڵ هاوارە خنکێنراوەکانین کە زادەی ئەو شەڕو ماڵ وێرانی یەیە .
ئەو هونەرمەندانەی کە بەشدارن لەو پێشانگایەدا بریتین لە :
شاعیر مونيف الرموني.. لە فەلەستین.. لە بەلجیکا نیشتەجێ یە .
نەبيل ئەنور لەكوردستانی عێراق .. لە بەلجيكا نیشتەجێ یە .
فلك الدين ئەمين لەكوردستانی عێراق .
سلام جعاز لە عێراق .. لە هولندا نیشتەجێ یە .
لەكوردستانی عێراق ديلان عابدين ئەمين
ئەحمد شير لە سوريا
عبد الحميد الزبيدي لە عێراق
عاطف شاني لە عێراق ، لە بەلجيكا نیشتەجێ یە .
نیشتەجێ یە . ئەحمەد حەميد لە عێراق. لە بەلجيكا
ئامانج ئەمين لەكوردستانی عێراق
Aäron Willem ئەرون ويليام لە بەلجيكا
عبدالرحمن مطاوعه لە قەتەر
ئەڤين كاكەیی .. كوردستانی عێراق لە بەلجيكا نیشتەجێ یە .
محمد بوعتيق لە قەتەر .
سيف العامري لە ووڵاتی عومان
ئیبراهيم حوسين لە عێراق
حوسێن كاکەیی لە کوردستان عێراق لە بەلجیكا نیشتەجێ یە .
عەلی خەتاب لە عێراق .. لە ئەڵمانيا نیشتەجێ یە .
گرفتار کاکەیی لە کوردستانی عێراق .. لە ئەڵمانیا نیشتەجێ یە .
ئاشتی شێخانی لە کوردستانی عێراق .. لە هۆڵەندا نیشتەجێ یە .
ڕەعد الزوبیدی لە عێراق .. لە هۆڵەندا نیشتەجێ یە .

___

زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

KDC

کوردێکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای 5 ساڵی بەسەردا دەسەپێنرێت

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی شاعیر و نوسەر جەلال بەرزنجی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW