لەسەر ئەم کارەی، فەیسبووک گەنجێكی عێراقی خەڵات دەکات
گەنجێکی عیراقی لە دەستکەوتێکیدا، ژمارەیەکی گەورەبە ناوی خۆیەوە بۆ مێژوو تۆمار دەکات و، چەند کەلێن وهەڵەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرا دەکات،بەو هۆیەوە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیا گەورەیە،خەڵاتێکی مادی بۆ ئەو کوڕە عیراقییە دەنێرن. بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، ئەوگەنجە عێراقییە، تەمەنی لە 22 ساڵ تێپەڕ نەبووە ویەکێکە لە پرۆگرامسازە بە تواناکانی بواری تەکنەلۆژیا،بە هۆی زیرەکی و لێهاتووییەکەیەوە توانیویەتیکەلێنەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بدۆزێتەوە. ئەو گەنجە عێراقییە ناوی موئمل ئەحمەد شەکیرەو خەڵکیپارێزگای واستە، ناوبراو بە هۆی دۆزینەوەی کەلێنەکانیفەیسبووکەوە، چوار هەزار دۆلاری ئەمەریکی وەکخەڵات وەرگرتووە، کە لە لایەن نوێنەری کۆمپانیایفەیسبووکەوە بڕە پارەکەی پێگەیشتووە. لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ سکای نیوز، موئملرایگەیاندووە، کە یەکەمجار نییە کەلێن و هەڵەتەکنەلۆژییەکانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەدۆزێتەوە، لە ماوەی رابردووشدا چەندینجار کەلێنەکانی فەیسبووک،ئینستاگرام و تێلیگرامی دۆزیووەتەوە و، لە رێگەیئیمەیلەوە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیایانەیئاگادارکردووەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، گەنجە عێراقییەکە، باسی لەوەکردووە، کە کەلێن و هەڵەی لەسەر ماڵپەری ئاژانسیناسا و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و پەنتاگۆندۆزیوەتەوە، بەو هۆیەوە هەموو جارەکان سوپاسنامە وبڕوانامەی رێزلێنانی لە لایەن ئەو ماڵپەڕانەوە بۆهاتووەتەوە. ناوبراو تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، کە لە ساڵی2018ەوە تا 7ی ئابی ئەمساڵ، 7 کەلێن و هەڵەی تۆڕیکۆمەڵایەتی فەیسبووکی دۆزیوەتەوە، بەو هۆیەوە ناوی لەلیستی ئەو کەسانەدا ریزبەندیکراوە، کە شەرەفیئەوەیان پێبەخشراوە رێزلێنانیان بۆ بکرێت....