لەبەر ئەوەی بە کوردی گوتارییان خوێندۆتەوە، تورکیا چەند کوردێکی دەستگیر کرد
چەند پێشنوێژی کورد لە تورکیا و لە رۆژی هەینیدا بەزمانی کوردیی گوتاریان دابوو دەستبەسەرکران و بەبڕیاری دادگای ئەو وڵاتە رەوانەی بەندیخانەکران. حوسێن بوگاتکین پارێزەری ئەو پێشنوێژانە بە گازەتە دیواری راگەیاندووە، کە لە کاتی لێپرسینەوەدا پۆلیسیتورکیاا پێیانی گووتووە، کە بۆچی لە رۆژی هەینیدا بەزمانی کوردی گوتاریان خوێندوەتەوە، ئەو ٩ کەسەپێشنوێژخوێنە ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکو ئەنجوومەنی ئایینی ئیستانبۆڵن، کە بەبڕیاری دادگایئەو شارە رەوانەی بەندیخانە کراون. ئیبراهیم یالیین، یەکێ لە پێشنویژەکانی هەینیئیستانبۆڵ گوتوویەتی، کە تەنیا تاوانی ئەوان ئەوە بووەکە لە مزگەوتدا بە زمانی کوردی گوتاریان خوێندوەتەوە وپاڕانەوەکانیان لە یەزدانی مەزن، هەمووی بە زمانیکوردیی بووە، “ئەگەر پاڕانەوە و نزاکردن بە کوردییتاوان بێ، ئەوە نیوەی خەڵکی تورکیا تاوانبارن، ئەودادگایە دەبێ بەدژی خودا بەڕێوە بچێ کە ئێمەی وەکوکورد درووست کردوە”. ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشداوە، کە دەبێ بەرپرسانیحکوومەتی تورکیا سکاڵا لە خودا بکەن نەک لەوان...