KDC
سیلاید

نزیکەی ١٠٠ وڵات کۆرۆنای جۆری دەلتای لێ بڵاوبووەتەوە

KDC
رێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەڵێ، جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ئێستا لە  98 وڵاتی جیهان تۆمارکراوە  و بەخێرايی بڵاودەبێتەوە. تێدرۆس ئادهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندرووستی جيهانی رايگەياند، کە جۆرە گۆڕاوەکەی ڤايرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە مانگی تشرينی يەکەمی ساڵی رابردوو لە هيندستان سەريهەڵدا، بەردەوام لە گەشەکردندايە و شێوەی خۆی دەگۆڕێ، هەربۆيە بەردەوام پێويستی بە هەڵسەنگاندنی تەندرووستی گشتی......
سیلایدگشتی

وەین مەرۆتۆ: هێرش بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی یاسا و سەروەرییە

KDC
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ‌دژی داعش، رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرش بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكردنی یاسا و سه‌روه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی عێراقه‌. وه‌ین مه‌رۆتۆ گوته‌بێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: پابەندین بە کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی هێرشە مووشەکییەکان و درۆنەکان. گوته‌بێژی هاوپەیمانان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکان و......
سیلایدگشتی

کونسوڵی نوێی گشتی بەریتانیا: کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان دەکەم

KDC
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستانده‌ستبه‌كاربوو و، لە راگەیەندراوێکیشیدا دەڵێ، بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کار دەکەم. ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 3 ى 7 ى 2021 ، مێلانی سمارتوه‌ک کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار بوو، هەر به ‌بۆنه‌یده‌ستبه‌كاربوونییەوە لە پۆستەکەیدا، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، کە تێیدا هاتووە، خۆشحاڵە کە ئەمڕۆ پلەی بەرزکراوەتەوە بۆکونسوڵی گشتی بەوەکالەت، پاڵپشت بە دوو ساڵکارکردنی وەک جێگری کونسوڵی گشتی لەکوردستان، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە کار دەکات بۆ بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندینێوان بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان....
سیلایدگشتی

دوو هاووڵاتی کورد لە سێدارەدران

KDC
سزای لە سێدارەدانی دوو بەندكراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەندیخانەی ئورمییە جێبەجێ كرا.ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3-7-2021، سزای لە سێدارەدانی دوو بەندكراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوەكانی (شەهریار ئەمیری) خەڵكی شنۆ و، (ناسر ئازموودە) خەڵكی ئورمییە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمییە جێبەجێ كرا. هەنگاو ئاشكراشیكردووە،......
سیلایدگشتی

ئەمەریکا وەڵامی هێرشی میلیشیاکان دەداتەوە

KDC
به‌رپرسێكی ئه‌مەریكی دەڵێ‌، جۆبایدن بڕیاریداوه‌ سیاسه‌تی چاوپۆشی له‌گه‌ڵ ئێران په‌یڕه‌و نا‌كات و وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە له‌ عێراق ده‌داته‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مەریكییه‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، له ‌سه‌رزاری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه،‌ كه‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌مەریكییه‌كان به‌بێ سزا نابێت و، له‌ رێگای كه‌ناڵه‌......
سیلاید

گەشتی راستەوخۆی سلێمانی و ئەڵمانیا دەستی پێکرد

KDC
یەكەم گەشتی راستەوخۆی دۆسلدۆرف ـ سلێمانی ئەنجامدرا، پارێزگاری سلێمانیش دەستپێكردنی گەشتی بیگاسۆس ـ سلێمانی لەمشەوەوە ڕادەگەیەنێت. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” بە هەماهەنگی و بە پشتیوانی كۆمپانیای خۆماڵی گەشتەكە ئەنجامدراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەدوای كۆرۆناوە هاتە ئارا، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دروستكردنەوەی ئەم هێڵانە”. بە وتەی پارێزگاری......
سیلاید

وتەبێژی حکومەتی عێراق: هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم ئاشکرا دەکات

KDC
حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلوتکەدایە و لەباشترین دۆخدایە و رێگرییەکانی نەناردنی پشکی هەرێم تەنیا تەکنیکین و پەیوەستن بە وەزارەتی داراییەوە. ئەمڕۆ هەینی حەسەن نازم رایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلوتکەدایە دڵخۆشین بەمە چونکە دانوستانەکان پاش چەند مانگێک بوونەهۆی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بەبوونی کوردەوە.......
Uncategorized

سوودەکانی تووی سپی

KDC
تووی سپی، میوەیەکی بچووکە لە بەرهەمی داری توو، کە گەڵاکانی گرنگیی تایبەتی خۆیان هەیە و کانگای سەرەکیی مەوادی خۆراکی کرمی ئاوریشمن، ئەم میوەیە، کە تامێکی شیرینی هەیە، سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، بۆ تەندرووستیی دڵ بەسوودە و شەکری خوێنیش کۆنتڕۆڵ دەکات.سەبارەت بەم میوەیە، شارەزایانی بواری خۆراک لە پێگەی (تەندرووست بە)دا......
سیلاید

داهاتی فرۆشتنی نەوتی كەركوك زیاتر لە 217 ملیۆن دۆلارە

KDC
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له‌ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ سێ ملیۆن به‌رمیل بووه‌ و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له‌ 217 ملیۆن دۆلاره‌. به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵاتدا بۆ مانگی حوزەیرانی 2021 گه‌یشتۆته‌ 86 ملیۆن و 765 هه‌زار و 589......
سیلایدگشتی

ئەمریکا بنکەی ئاسمانی باگرام رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان ده‌كاته‌وه

KDC
قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی دێت، لەو میانه‌شدا ئەو هێزانە ژمارەیەکی زۆر خاڵی سەربازییان رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان کردووەتەوە. دوو بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکریت بە ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس-یان راگەیاندووە هێزەکانیان بنکەی ئاسمانی باگرام-یان رادەستی ئاسایشی نیشتیمانی ئەفغانستان و هێزەکانی بەرگریی ئەو وڵاتە کردووە، ئەمڕۆش هێزەکانی ئەمریکا......
KDC

FREE
VIEW