KDC

سوید: دادگاییکردنی دوو برا کە دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر کچان

دوو برا لە سکۆنا بە گومانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر حەوت کچ لە هێلسینگبۆرگ داگبلاد دەستگیرکراون و دادگایی دەکرێن.

ئەو دوو برایە لە کاتی خەوتن و بێهۆشی ئەو کچانەدا، ئەو دەستدرێژییەیان ئەنجامداوە و، لە پایزی ڕابردوودا دەستگیرکراون و، لەو کاتەوە پۆلیس بە دوای مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانیاندا گەڕاوە و، فیلمیان دۆزیوەتەوە، کە ئەو تاوانە دەسەلمێنن.

بە گوتەی داواکاری گشتی، کریستینا فیدلسباک، زۆرێک لەو کچانە بێئاگا بوون لە دەستدرێژی سێکسی و تووشی شۆک بوون، کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندیان پێوەکراوە، ئەوەش دوای گەڕان بە تەلەفۆن و کۆمپیوتەری ئەو دوو برایە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکان و دەرکەوتنی ڤیدیۆکان.

یەکێ لە براکان تۆمەتبارە بە 9 تاوانی جیاوازی سێکسی بەرانبەر بە کچان و ئەوی دیکەیشیان تۆمەتبارە بە یەک تاوانی لەو جۆرە.  

___

سوید: لەیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پانێڵێک سازکرا

nusar1

جێگیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

nusar1

کوردستانییانی ستۆکهۆڵم پشتگیری لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW