KDC

سوهەیلا بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ گرتووخانەی کرماشان دەگوازرێتەوە

سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسی کورد کە ماوەیەک لەمەوبەر لە گرتووخانەی قەرچەکی وەرامینەوە، بۆ سنە گوازرابوویەوە، ئەمجارە بۆ گرتووخانەی کرماشان گوازراوەیەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کرماشان، لە نێوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنەوە، بۆ کرماشان گوازراوەتەوە، ئەوەش پاش یەک هەفتە ڕاگیرانی لە ژووری تاکەکەسی، ئێستا براوەتە نێوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان و لەوێ ڕاگیراوە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی سێشەممە 16ی نۆڤەمبەری 2021، لە گرتووخانەی قەرچەکی وەرامینەوە بۆ نێوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازرابوویەوە، هێزە ئەمنییەکانی گرتووخانەی قورچەک، بە زۆر و ئەشکەنجەدانی جەستەیی ناوبراویان گواستبووەوە.

سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی خەڵکی کرماشان، لە رێککەوتی 23ی مەی 2020، دوای ئەوەی بانگ کراوە بۆ لقی 3ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران و، دوابەدوای دانیشتنی دادگا، سزای 18 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاند، لەکاتی بەجێهێشتنی بینای دادگا لەلایەن هێزەکانی بنکەی ساروڵڵای سوپای پاسداران دەستبەسەرکرا و، بۆ گرتووخانەی ئافرەتانی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 18ی مارسی 2020، سوهەیلا حیجاب، لەلایەن لقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران، بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە، سزای 18 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە، بە چەندین تۆمەتی وەک پڕووپاگەندە دژی نیزام، گردبوونەوەی نایاسایی، تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە، ”دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ئافرەتان و، داوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئیران، تۆمەتبار کرابوو. 

بە گوێرەی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، زیاترین سزای سوهەیلا حیجاب، کە پێنج ساڵ بەندکرانە و ئەو سزایە جێبەجێ دەکرێت، کە بە تۆمەتی گردبوونەوەی نایاسایی بە س

___

ئێران دوو کۆڵبەر دەکاتە ئامانج

KDC

بەرپرسی ناوەندی نەمسا پێشوازی لە کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و هۆڵندی دەکات

nusar1

لە پێناو جارێکی دیکە دەرچوونەوەی ئەردۆغان هەوڵی دەستکاری دەستوور دەدرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW