KDC

خۆکوشتنی راهیبێکی بوزی سۆزی سویدییەکان دەهەژێنێت

ئەم بەیانییە، میدیاکانی سویدی هەواڵی مردنی ئابووریناس و بازرگان و ڕاهیبی بوزی، بجۆرن ناثیکۆ لیندبلاد، کە لە تەمەنی 60 ساڵیدا بوو بڵاوکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ئەنجامی ئازارچەشتنی بە نەخۆشی ماسولکەکانییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لیندبلاد خۆی مردنی خۆی ڕاگەیاندووە و، لەسەر ئەکاونتی میدیای تایبەتی خۆی نووسیویەتی: “ئەگەر تۆ ئەم بڵاوکراوەیە دەخوێنیتەوە، مانای ئەوەیە من مردووم”.

لیندبلاد، لە نێو سویدییەکان ناوبانگی زۆربوو، ئەوەش دوای ئەوەی هاوینی ساڵی 2020 و لە ڕادیۆی سوید P1 ، لە بەرنامەیەکدا قسەی لەسەر ئەوە کرد، کە چۆن وازی لە پۆستە ئیداری و بازرگانییەکانی هێناوە و، بۆ ماوەی 16 ساڵ وەک ڕاهیبێکی بوزی ژیاوە، هاوکات باسی ئەو نەخۆشییەی خۆیشی کرد، کە نەخۆشی دەماری بووە و چارەسەری نەکراوە، کە دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتنی ماسولکەکانی.

ئەو لە کاتی بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوەدا، ئەم هاوینە، باسی مردن دەکا، لە کاتێکدا هیوادارە هەست بە زیندوویی زیاتر بکا و چێژ لە زیندوو بوون وەربگرێت.

لیندبلاد هاوینی ڕابردوو 60 ساڵی تەمەنی تەواوکرد و نەخۆشییەکەی رێگەی نەدا ئاهەنگی لە دایکبوونی ئەنجام بدا.

لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا بە تەلەفزیۆنی 4ی سویدی راگەیاند، کە هەندێ لە هاوڕێکانی کۆدەکاتەوە بۆ ئاهەنگگێڕانی ژیان و ماڵئاوایی کردنی.

ئانی لوندبێری هاوڕێی لیندبلاد، بە رۆژنامەوانێکی ئێس ڤی تی گوتووە، کە ئەو کەسێکی زۆر خۆشەویست و دانا بوو.

لیندبلاد دوێنێ لە باکووری هالاند بە هۆی ئازارچەشتنی زۆری نەخۆشییەکەی و نەبوونی چارەسەری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و، هاوڕێکانی دەوورەی تەرمی ناوبراویان داوە.

لە پۆستێکی درێژدا کە لە چەند کاتژمێرێکی زووی ئەم بەیانیەدا بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆتاییدا نووسیویەتی، “خۆم هەڵبژاردووە بۆ کۆتایی پێهێنانی ژیانم، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کە ژیانمیان ڕووناک کردەوە”.

___

یەکێتی بازرگانانی بەریتانیا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سکاڵای یاساییان دژی پلانی دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا تۆمارکردووە

nusar1

لەزەریای هیندی هێرش کراوەتە سەر کەشتیەکی بازرگانی ئیسرائیل

KDC

پەیامی سەرخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەو کەسوکاری عومەر چاوشین

nusar1
KDC

FREE
VIEW