KDC

پەتایەک بەرۆکی جیهان دەگرێت ڤاکسینی نییە

نەتەوە یەکگرتووەکان: پەتایەک بەرۆکی جیهان دەگرێت ڤاکسینی نییە

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، کێشەی وشکەساڵی بەرۆکی جیهان دەگرێت، دواتر دەبێتە پەتاکەیەک و بە هیچ فاکسینێک چارەسەری نابێت، ئەگەر بێتوو وڵاتانی جیاجیای جیهان ڕێوشوێنی بەپەلە نەگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەشوهەوا.

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکە، کە لەسەر ماڵپەڕی ڕێکخراوەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، لە سەدەی ٢١دا نزیکەی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی وشکەساڵییەوە زەرەرمەند دەبن.

نەتەوە یەکگرتووەکان زیانەکانی مەترسی ئەو وشکە ساڵیەی بە ١٢٤ ملیار دۆلار مەزەندە کردووە.

(مامی میزۆتوری) نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سنوردارکردنی مەترسی کارەساتەکان ڕایگەیاندووە، لە چەند ساڵی کەمی داهاتوودا، بەشێکی زۆری جیهان رووبەڕووی کەمی ئاو دەبێتەوە و داخوازی لەسەر ئەو مادە بەنرخە زیاتر دەبێت.

ئەو لێپرسراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونیکردووەتەوە، بەشیکی زۆری خەڵک لەو باوەڕەدایە کە وشکەساڵی تەنها کاریگەریی لەسەر ناوچە بیابانییەکان هەیە لە ئەفریقا، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کێشەیە لە ناوچەیەکی بەرفراوانی جیهاندا بڵاوە.

میزوتوری ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆتایی سەدەی ٢١دا، سەرجەم وڵاتانی جیهان بەشێوەیەک لە شێوەکان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاوی دەبنەوە، کێشەکەش ئەو کاتە زیاتر دەبێت، کە ژمارەی دانیشتوان زیاتر دەبێت.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، گۆرانکارییەکان لەسەر دابارین و ڕێژەی بارانبارین، هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبوونی وشکەساڵی، بەڵام زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ئاو و زەوی لە چالاکییە کشتوکاڵیە جیاوازەکان بەشێوەیەکی چڕوپڕ، ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەوبوارەدا.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرجەم حکومەتەکانی جیهان کردووە، چاکسازی بکەن لە شێوازی بەکارهێنان و هەڵێهێنجانی ئاو  و باشتر بەکارهێنان و ئیدارەدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان.

 تۆڕی هەواڵی ژیان

___

پارێزگاری لەندەن بانگهێشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆن دەکات

nusar1

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دامەزرا

nusar1

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئاخن بەشداری مەڕاسیمی جەژنی نەورۆزیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW