بنار هشیار دەڵێ وەک پێشکەشکارێک چەندین مەراسیم و بەرنامەی پێشکەش کردووە، هەرگیز وەک ئەمڕۆ دڵخۆش نەبووە، بەو پێیەی یەکەمجارە لەسەر ستەیج بووەستێ و سەرۆک بارزانی بەرانبەری دانیشتبێت و بۆ ئەو جێی شانازییە، خاڵێکی دیکە وەک پێشکەشکاری بەستنی کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بووە.
ئەو جەختیشی لەوە کردەوە، دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کارێکی زۆر گەورە و گرینگە، بەو پێیەی 50 ملیۆن کورد بوونیان هەیە و بێ دەوڵەتن، بەستنی کۆنگرەکەیشی لە هەولێری پایتەخت بە گرینگ وێنا کرد.

