KDC

داعش هێرشی کردە سەر باکووری بەغدا

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریتستی داعش هێرشیان کردە سەر باکووری بەغدای پایتەختی عێراق.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 19-6-2021، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی شێخ ئیبراهیم لە شارۆچکەی تارمییە لە باکووری بەغدا.

چەکدارەکانی داعش لە ناوچەی شێخ ئیبراهیم چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و برینداریان کردووە.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دوای ئەوەی چەکدارانی حەشدی عەشایری (میلیشیا سوننەکانی حەشدی شەعبی) رووبەڕوویان بوونەتەوە، چەکدارەکانی داعش بە ناچاری هەڵاتوون.

___

هەولێر: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی کوڕی یەشار کایا دەکەن

nusar1

ئەمەریکا : داوای کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکات

nusar1

سویسرا: کۆنفرانسی سەدەیەک دوای ڕێککەوتننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW