KDC

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان له‌كوردستانی ئێران، لە دووه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ براکەی   بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: دوێنێ هه‌ینی 18 – 6 – 2021 ، بەسیر ئەحمەدزادە خەڵکی گوندی “دشە”ی سەربە شاری پاوە کە پێنج رۆژ لەمەو پێش بریندار کرابوو بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدزادە، شۆرای تەئمینی پارێزگای کرماشان بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە هەتا دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و شۆرای شاری و گوندەکان هەواڵی گیانلەدەستدانی کوڕەکەتان بڵاو مەکەنەوە و هەتا ئێستاش تەرمەکەیان ڕادەست نەکردووەتەوە.

بەسیر ئەحمەدزادە ڕۆژی دووشەممە 24ی جۆزەردان هاوکات لەگەڵ برایەکی بە ناوی بەشیر ئەحمەدزادە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوری شاری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژی گولـله‌ و هەردووکیان بریندار کران.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەسیر سەری پێکراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

___

روسیا هیچ پەیوەندیەکمان لەگەل ناتۆ دا نیە

KDC

بانگەوازێک بۆ کوردستانیانی بەریتانیا

nusar1

بەڕفاندن و قاچاخچێتی داعش لە ئێستادا خۆیی ڕێک دەخاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW