نامەی هەرچوار شەهید، ئه‌فسه‌رانی ڕێگای ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد، پێش له‌ملکردنی په‌تی سێداره..
میلله‌تێک له‌م جۆره ڕۆڵانه‌ی هه‌بێ، بێ‌شک ڕۆژێک هه‌ر ده‌گات به ئامانجه‌کانی، ئێستا ئاسۆ ڕوونه، نه‌ک چوار ئه‌فسه‌ر، هه‌زاران ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، که گیان له‌سه‌ر ده‌ست بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن…
یادیان به‌خێر و گۆڕیان پڕ نوور، له‌بیریان ناکه‌ین…
دەقی نامەکە:
لە: شوهەداى ڕێگاى نیشتمانەوە
عێزەد عەبدولعەزیز و مستەفا خۆشناو و خەیروڵا عەبدولکەریم و مەحمود محەمەد-ەوە.
بۆ:
برایانى میلەتى کوردى خۆشەویست, لەژیانى ژێر دەستى و ئیستعماردا لەنووسینى ئەم نامەیەوە تەنها ١٤ سەعاتمان ماوە بە پەتى ئیستعمار دەگەینە دنیاى ئازادى و گیانمان دەگاتە گیانى پاکى شوهەداى رێگاى نیشتمان.
برایان:
خۆمان زۆر بە بەختیار دەزانین کە بەرامبەر واجبى میللى هیچ دوانەکەوتین، تەنها نەسیحەتى ئێمە ئەوەیە کە لاوان و نیشتمانپەروەرانى کورد نیگەرانى زات بکەنە نیشانە یەکێتى بکەنە پێشرەوى خۆیان و بۆ شکاندنى تەوقى ئیستیعمار و ڕزگارکردنی هەموو میلەتێکى مەزڵوم بەبێ جیاوازى.
برایان: دوژمنى جەهالەت بن بە هەموو تواناتان شەڕى جەهالەت بکەن و دواى جەهالەت مەکەون. ئێمە نیشانەى تێکۆشینى میللەتى کوردین لە ساڵى ١٩٤٧دا. برایانى ئێمە کە ماون بۆ ڕێگاى شەرەف تیدەکۆشن و پشت بەخوداى گەورە میلەت ڕزگاى دەبێت.
برایان: هاتنمان بۆ بەر سێدارە لە بێ دەسەڵاتیەوە و سێ و دوو کردنەوە نەبووە بۆ تێکۆشین, بەڵکو هەر وەک سەربازێکى ئازاد تا ئاخرین توانا هەوڵمان داوە و گەیشتینە ئەم نەتیجەیە. ئیدى بۆ یەکێتیى و بۆ ئازادى بژى کورد و کوردستان.
عێزەد عەبدولعەزیز و مستەفا خۆشناو و خەیروڵا عەبدولکەریم و مەحمود محەمەد
بەغدا
١٨/حوزەیرانى ١٩٤٧