KDC

لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی پێداویستی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ شەممە 2021/6/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی بانکی و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی و پشتیوانیکردنی تیرۆر.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە بانکی ناوەندی، مامەڵە لەگەڵ لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندیی عێراق دەکات کە بنکەکەی لە هەولێرە، وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار و تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بانکیی لە هەرێمى كوردستان.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان، وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق، دووپاتیشی کردەوە کە ڕێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێ ببێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهینانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان.

___

پاسپۆرتی عێراقی لەڕیزبەندی کۆتاییی جیهاندایە

KDC

بەریتانیا: پۆلیس چوار کەسی بەتاوانی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکرد

nusar1

ئەمەریکا هۆشداری لەهەر هاوکارییەکی سەربازی چین بۆ ڕووسیا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW