KDC

ئابڕووچوونێکی گەورەی ساختەکاری لە سوید هەزاران بەڵگەنامەی ساختەکاریی کۆرونا دۆزرایەوە

پۆلیسی سوید سێ کەسی کۆمپانیایەک دەستگیر کردووە کە بڕوانامەی تاقیکردنەوەی هەڵەی دەرکردوە ، زیاتر لە 10 هەزار کەس تاقیکردنەوەی کۆرونایان بە هەڵە بۆ ئەنجامدراوە .

سەرچاوەکە گوتی : کۆمپانیایەکی پزیشکی تاقیکردنەوەی پی سی ئاڕ ی وەک بەڵگەنامەکە بە قاچاخ بۆ خەڵک دەرکردوە .

دەسەڵاتدارانی سوید دوای پێگەشتنی زانیاری دەربارەی گومانی بوونی ساختەکاری دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە زۆرێک لە کۆمپانیاکاندا ، کە پێدەچێت لەلایەن کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری پزیشکی بەناوی گروپی پزیشکانەوە ئەم بەڵگە ساختانە دەرکرابن ، بەڵگەنامەی کۆرونا یان بەبێ هیچ تاقیکردنەوەیەک دابێتە خەڵک .

ژمارەیەک لێکۆڵینەوە بۆ چەند کۆمپانیای دیکە کراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوانی دی نەدۆزراوەتەوە

لایەنە پەیوەندیدارەکان مەزەندە دەکەن کە کۆمپانیاکە نزیکەی 10000 بەڵگەنامەی هەڵەی لە 10 مانگی ڕابردوودا بەبێ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆرۆنا دابێتە دەستی خەڵک .
ھەردانەیەک بە نزیکەی 147 یۆرۆ مەزندەکراوە و کۆمپانیاکە لەم مامەڵەیەدا دەکرێت زیاتر لە 9 ملیۆن یۆرۆی لەو فێڵانە وەرگرتبێت .

دەسەڵاتدارانی سوید سێ کەسی لەو کەیسە دەستگیر کرد و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ کەسی دیکەشیاندا کە شوێنەکەیان نادیارە ، ئەم کارە لەرێژ دوەستی دکتۆرێکی سویدی لە بنەڕەتدا عەرەبە ئەنجامدراوە .

چەندین کەیس لەسەریان دۆزراوەتەوە ، لەوانە
زیادبوونی رێژەی توشبون بە کۆڕۆنا و بڵاوبونەوەی

لەکاتی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کارمەندانی کۆمپانیاکەدا ئەوە هاتووە ئەو کەسانەی لە کۆمپانیاکە کاریانکردوە بە گرێبەستی کاتژمێری بووە ، یەکێکی دی کرێکارەکان بە سەرسامیەوە وتویەتی : لەوەتەی کاردەکەین ھیچ کەسێکب ئەنجامێکی نەرێنی ی نییە و دەرەنجامی تێستەکان نەگەتیڤ بوون .
میدیای ناوخۆیی وردەکاری شوێن و ژیاننامەی گومانلێکراوی سەرەکی بڵاوکردەوە ، دەرکەوت کۆمپانیایەکی پزیشکی بەڕێوەبردوە دەبات و چەند ساڵێک لەمەوبەر گرێبەستی لەگەڵ پارێزگای ستۆکهۆڵمدا ھەبووە ، بەڵام پارێزگاکە دەستبەجێ و لەناکاو پێش دوو ساڵ گرێبەستەکانی لەگەڵ ناوبراو ھەڵوەشاندوەتەوە ، کاتێک فێڵی لە پرۆژە و گرێبەستەکاندا بۆ دەرکەوت ، کۆمپانیاکە زیاتر لە 2.7 ملیۆن کرۆنی سویدی پارەی لە حکومەت وەرگرتوە ، دەکاتە نزیکەی 310 هەزار دۆلاری ئەمریکی ، هەروەها دۆزینەوەی کەم و کورتی لە خزمەتگوزاریە پزیشکیەکانی کۆمپانیاکەدا .

سەرچاوە :aftonbladet.se

___

حەمەتاڵ شۆڕشگێری بانە ،غەدرلێکراوی مێژوو

nusar1

بۆ رێگری لە کۆچبەران، یۆنان کامرێرا و رادار دادەنێت

KDC

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دوادەکەوێت

KDC
KDC

FREE
VIEW