KDC

ڕێژەی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە ئەڵمانیا

ڕێژەی تووش بوون بە کۆڕۆنا لە ئەڵمانیا ڕوو لە دابەزینە ، دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە ئەڵمانیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کەمتر لە 500 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە بۆ یەکەم جار لە مانگی ئابی ڕابردووەوە ، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو پەتایە ، پاش هەڵمەتەکانی کوتانی خەڵک بەم شێوازەی بەردەوامی ھەیە لە وڵاتدا .

بەپێی ئەو ژمارانەی ئەمڕۆ ( دووشەممە 21 ی حوزەیرانی 2021 ) لە پەیمانگای ڕابێرت کۆخ ئەڵمانیەوە بڵاوکراوەتەوە ، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 346 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە ، ئەمە جگە لە 10 حاڵەتی مردن . زۆربەی کات لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە داتای نوێی قوربانییان رادەستی پەیمانگای رۆبێرت کۆخ بەشێوەیەکی بەرچاو ناکرێت ، هەندێک لە بەشە تەندروستییەکان لە ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممەدا بەھۆیی پشویی کۆتایی ھەفتە داتاکانیان ڕەوانەناکەن ، هەفتەیەک لەمەوبەر پەیمانگای ڕۆبێرت کۆخ 549 قوربانی تۆمارکرد . پەیمانگای ڕۆبێرت کۆخ لە سەرەتای پەتاوە 3,722,327 حاڵەتی کۆرۆنا-ی ھەژمارکردوە لەوانەیە ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زیاتر بێت چونکە زۆر تووشبووی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە دوایین جار کەمتر لە 500 تووش بوو تۆمار کران لە 10 ی ئابی ساڵی ڕابردوو .

___

پێشبینی دەکرێت ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا بۆ 8,3ملیۆن کەس بەرزبێتەوە

nusar1

کۆبوونەوەی نێوان لاڤرۆڤ و کۆلیبا ئەنجام دەدرێت 

KDC

گرتووخانەکانی سوید پێویستی زۆرترین بە مەلا هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW